سێ زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانەوە پەیامی پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی و ڕایانگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە گەنجانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ ڕۆژئاوا بووەستن، بەرخۆدان بێهودە نییە ئەگەر لەسەر بنەمای ئیرادەی ئازادیی کۆمەڵگە بێت. هەرسێ زیندانیی سیاسیی کورد (زەینەب جەلالیان، وریشە مورادی، موتەلب ئەحمەدیان) پەیامێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵووم عەبدی: هەرچەندە ئەم رێککەوتنە لە ئاستی هەموو خواستەکانمان نییە، بەڵام لەم دۆخەدا باشترین بژاردە بوو
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، رێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بۆ رێگری بووە لە کۆمەڵکوژی و پاراستنی ناوچەکە؛ بەگوێرەی رێککەوتنەکەش هێزەکانی ئاساییش دەبنە بەشێک لە وەزارەتی ناوخۆی سووریا و هێزەکانی هەسەدەش وەک بەشێک لە سوپای سووریا لە ناوچەکانی خۆیان دەمێننەوە. فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی …
زیاتر بخوێنەرەوەکاروانێکی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو کۆبانێ دەڕوات
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کاروانێکی هاوکاری مرۆیی کە پێکهاتووە لە ٢٤ بارهەڵگر لە حەلەبەوە بەرەو کۆبانێ بەڕێکەوتووە، کە پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆراک و کەرەستەی فریاگوزاری و سووتەمەنییان پێبووە. هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریا گەمارۆیەکی توندیان بەسەر کۆبانێ سەپاند و دۆخی مرۆیی ئەو شارەی توندتر کرد. دوێنێش گیانلەدەستدانی پێنج منداڵ لە …
زیاتر بخوێنەرەوەهەسەدە: حکومەتی دیمەشق خەریکی کۆکردنەوەی هێزە و دووجار هێرشی کردووەتە سەرمان
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیێنێت، سەرەڕای هەبوونی رێککەوتنی ئاگربەست، حکومەتی دیمەشق بەردەوامە لە جووڵەپێکردنی هێزەکانی لە جزیرە و کۆبانێ و ئەمڕۆش دووجار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانیان. ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، ئەمڕۆ شەممە (24-01-2026) راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “سەرەڕای رێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئێمە و حکومەتی دیمەشق، بەڵام دیمەشق بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ …
زیاتر بخوێنەرەوەئیلهام ئەحمەد: گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل ئەنجامدراوە لە پێناو وەستاندنی شەڕ
قەندیل پرێس ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەرێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت؛ کورد پێویستی بە پاڵپشتییەکی بەهێز و جددی نێودەوڵەتی هەیە و بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ ئیسرائیل گفۆگۆمان کردووە. ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی “ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا”، لە وەڵامی پرسیارێکی i24NEWS ڕایگەیاند، «گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل …
زیاتر بخوێنەرەوەراگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) سەبارەت بە هێرشی هاژەکی و درۆنیی ئێران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردیی، ٢١ی ژانویەی ٢٠٢٦ زاینیی، جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، بارەگایەکی سپای میللیی کوردستانی بۆ جاری چەندەم، بەر پەلاماری هاژەکیی و درۆنی دا. بە داخی گرانەوە لەم پەلامارە ترسەنۆکانەیەدا، هەڤاڵ مزەفەر محەممەدزادە، ناسراو بە نەبەز، ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان و ئەندامی یەکەی لۆجستیکی سپای میللیی …
زیاتر بخوێنەرەوەکۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئەرێنی نەبوو
فەوزە یوسف، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پەیەدە ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئەرێنی نەبوو و مەزڵووم عەبدی دەگەڕێتەوە حەسەکە”. ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پەیەدە رایگەیاند، “حکومەتی سووریا داوامان لێدەکات، بەبێ هیچ شتێک چەک دابنێین و حەسەکە و کۆبانێیان رادەست بکەین”. فەوزە یوسف دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەزڵووم عەبدی و …
زیاتر بخوێنەرەوەهەسەدە: زیندانی شدادیە کە دیلەکانی داعشی تێدایە لە دەستی ئێمەدا نەماوە
قەندیل پرێس دەقی راگەیەندراوەکە: بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە بارودۆخی ئەم دواییەی زیندانی ئەلشەدادی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەندیخانەی ئەلشەدادی کە هەزاران تیرۆریستی داعشی تێدایە، چەندین جار لەلایەن کوتلەکانی دیمەشقەوە هێرشی کراوەتە سەر. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەم هێرشانەیان بەرپەرچ داوەتەوە و چەندین جار شکاندنیان کردووە و لە ڕێگریکردن لە …
زیاتر بخوێنەرەوەبەردەوامبوونی هێرشەکان لەسەر هێزەکان لە عەین عیسا، شەدادی و ڕەقە سەرەڕای ئاگربەست
هەسەدە – سەرەڕای ئەنجامدانی ڕێکەوتنی ئاگربەست، چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتی هێشتا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانمان لە ناوچەکانی عەین عیسا، شەدادی و ڕەقە. بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا شەڕ و پێکدادانی توند لە دەوروبەری گرتووخانەی «ئەقتان» لە شاری ڕەقە بەردەوامە، کە تێیدا چەتەکان هەوڵ دەدەن گرتووخانەکە بشکێنن. هەسەدە ڕایگەیاند ئەم …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی بۆ تاوتوێکردنی وردەکاریی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ سەرۆککۆماری سووریا کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەچێتە دیمەشق و لە کۆشکی گەل لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆدەبێتەوە، ئامانجی سەردانەکەش تەواوکردنی ڕێککەوتنەکە و باسکردنە لە وردەکاریی ئەو 14 خاڵەی لەنێوان هەردوولادا واژۆ کراوە. کات و شوێنی کۆبوونەوەکە بەگوێرەی زانیارییەکان، سەردانەکە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس