مۆرگان ئۆرتاگوس، جێگری نوێنەری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داواى پاراستنى کورد لە سووریا دەکات و هۆشداریش لە سەرهەڵدانەوەى مەترسییەکانى داعش دەدات. مۆرگان ئۆرتاگوس لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە، وەکو جێگری نوێنەری سەرۆک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاریکرا، بەر لە دیاریکردنەکەى مۆرگان گوتى، “گرنگترین شت کە بیکەین ئەوەیە لەرێگەی …
زیاتر بخوێنەرەوەگڵکۆی ناودارانی کورد لە گۆڕستانێکی دیمەشق
لە گۆڕستانی شێخ خالید نەقشبەندی لە گەڕەکی کوردان”حی الاکراد”، لە شاری دیمەشق پێتەختی سووریا، هەندێک لە ناودارانی کورد بە خاک سپێردراون کە ناوی خۆیان لە مێژووی کوردستاندا تۆمار کردوە. لە گۆڕستانەکەدا بەدرخان بەگ، حاکمی میرنشینی بۆتان و لە کەسایەتییە مێژووییەکانی کوردستان بە خاک سپێردراوە. هەروەها جەلادەت بەدرخان، نەوەی بەدرخان بەگ …
زیاتر بخوێنەرەوەئیدارەی خۆسەری دیموکراسی: نابێت تاوانەکانی داگیرکەری تورکیا بێ سزا و بێ حساب بمێننەوە
ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر شوێنەکان، ژێرخانەکان، ناوەندە گرنگەکان، و کەرتەکانی پشتیوانی خزمەتگوزارییە گشتیەکان ئامانجیان بڵاوکردنەوەی ئاژاوە و شکاندنی بناغەکانی سەقامگیرییە، جەختیشی لەوە کردەوە کە: “ تاوانەکانی داگیرکەری تورکیا نابێت بێ سزا و بێ حساب بمێننەوە”
زیاتر بخوێنەرەوەمەسرور بارزانى: راگرتنى نەوتی هەرێم زیانێکی زۆری لە بودجەی عێراق داوە
مەسرور بارزانى رایگەیاند، گرنگە لە زووترین کاتدا کێشەکانی هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم چارەسەربکرێن و ئاستەنگەکانی بەردەمی نەهێڵرێن چونکە وەستانی، زیانێکی زۆری لە بودجەی گشتیی عێراق داوە. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور دابینبکرێت و هەرێمیش رۆڵی گرنگی هەیە لە برەودان …
زیاتر بخوێنەرەوەئهمریكا لهبارهى كۆبانێ وه پهیامێك بڵاودهكاتهوهو دهنگۆیهك ڕهتدهكاتهوه
وتەبێژی پنتاگۆن لهبارهى دروستكردنى بنكهیهكى سهربازیى لهسهر سنورى توركیاو لهشارى كۆبانێ هاتهدهنگو ڕایدهگهیهنێت، “ئەمریکا هیچ پلانێکی بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازیی لەنزیک شاری کۆبانێ لەسەر سنوری تورکیا، نییە”. سابرینا سینگ وتەبێژی پنتاگۆن وهڵامى ههموو ئهو دهنگۆو گرته ڤیدیۆییانهى دایهوه كه لەڕابردودا بڵاوبونهوه گوایه ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەمریکا بەرەو کۆبانی دەڕۆن، ئهو وتى:”بەڵێ، …
زیاتر بخوێنەرەوەلە ورمێ ۵۸ هاونیشتمانی دوای گرتنی وێنەیەکی بەکۆمەڵ بانگهێشتی دادگە دەکرێن
ژمارەیەک هاونیشتمانی لە ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای زەماوەندێک و گرتنی وێنەیەکی بەکۆمەڵ بە جامانە و جلوبەرگی کوردییەوە بانگهێشتی دادگە دەکرێن و تۆمەتی ئاژاوەنانەوەیان دەدرێتە پاڵ، بەڵام کەسوکاریان دەڵێن، بانگهێشتنەکە پەیوەندی بە جلوبەرگەکانیانەوە هەیە. لانیکەم ۵۸ هاونیشتمانیی خەڵکی شارەکانی پیرانشار، بۆکان و مهاباد لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا، لە لایەن دەسەڵاتی دادی کۆماری …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هەواڵێکی هەڵبەستراو لەسەر کورد ڕەتدەکاتەوە
هاوکاتی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ سوریا، هەندێک لە میدیاکان هەواڵێک بڵاودەکەنەوە بەناوی “ژان بارۆت”ەوە و نوسیبویان گوایە وتوویەتی داوا دەکات لە پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل و هەروەهاش هێزەکانی سوریای دیموکرات تا چەک دابنێن و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی سوریادا بکەن؛ ئەو میدیایانە بە ناوی وەزیری دەرەوەی …
زیاتر بخوێنەرەوەروانگەی سوری: فڕۆکەیەکی دیکەی چەک و تەقەمەنی گەیشتە رۆژاوا
روانگەی سوری رایگەیاند، هاوپەیمانان لە عێراقەوە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری دیکەی پڕ لە چەک و تەقەمەنی پێشکەوتوویان رەوانەی بنکەی سەربازی خەراب جیری حەسەکە رۆژاوای کوردستان کردووە و دوو فڕۆکەی جەنگیش یاوەری فڕۆکەکەیان کردووە. ناردنی ئەو فڕۆکە جەنگییە چەک و تەقەمەنییە لە چوارچێوەی ناردنی پێداویستی سەربازییە بۆ بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کۆبانێ، چونکە …
زیاتر بخوێنەرەوەفڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی بەنداوی تشرین بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوامن لە فڕین بەسەر بەنداوی تەشرین و شارۆچکەی دێرحەفەر و زیاتر لە جارێک ناوچەکەیان بۆردومان کردووە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبارەی بۆردومانکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر شارۆچکەی دێرحەفەر و بەنداوی تەشرین ئاماژەی بەوەداوە، کە فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەر بەنداوی تشرین و بۆردومانکردن بەردەوامە. هەسەدە …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و مەزڵوم عەبدی دۆخی سووریایان تاوتوێکرد
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس رایگەیاند، ژان نۆویڵ بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بەر لە ئەنجامدانی سەردانەکەی بۆ سووریا، بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە کردووە. وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت، ژان نۆویڵ بارۆ و مەزڵوم عەبدی پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێکردووە و ئاماژەیان بە گرنگیی بەردەوامیدان بە پرۆسەی سیاسیی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس