ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر ناوچە بەرفراوانەکانی بیابانی حومس و دێرەزۆر ڕاگەیاند و دەستی بەسەر زۆرێک لە شار و شوێنە ستراتیژییەکانی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقدا گرت، لە کاتێکدا ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە هەوڵی درێژەدان بە فراوانبوونی خۆی دەدات بۆ ناوچە ناپارێزراوەکانی دیکە. هێزەکانمان ڕێوشوێنی فراوان و وردیان گرتووەتەبەر و دەستوەردانی کاریگەرانە …
زیاتر بخوێنەرەوەگرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەسەر کورد بە شەڕ دێن
قەندیلپرێس – گەڕەکی شێخ مەقسوود/ حەلەب ئەمڕۆ کاتژمێر ۲ی دوانیوەڕۆ کاتێک کە پاسەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە منبجەوە چوون بۆ تەلڕەفعەت و شەهبا بۆ دەربازبوونی ئەو کوردانەی کە ئاوارەی عەفرینن و لەو هەرێمانە نیشتەجێن کە بەسەلامەتی بیانگەیننە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی، گرووپێکی سەربە هێزەکانی سوپای …
زیاتر بخوێنەرەوە۲۰۰ هەزار دانیشتوی باکووری شاری حەڵەب لەلایەن یەپەگە ڕزگار کران
چەند وێنەیەک لە باروودۆخی ئاوارەکانی عەفرین کە دوای داگیرکردنی تەل ڕەفعەت لەلایەن گروپە جیهادییە تیرۆریستییەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاو بۆ دووهەمین جار ناچار بە کۆچ کردن کران. نزیکەی ۲۰۰ هەزار کەس لە دانیشتوانی تەلرەفعەت و ناوچەی شەهبا لە باکووری شاری حەڵەب لەڕێگەی ئەو ڕێڕەوی مرۆییەوە کە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی گەل …
زیاتر بخوێنەرەوەهەسەدە: حەوت گوندمان لە دێرەزوور کۆنترۆڵکرد
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، حەوت گوندیان لە سنووری دێرەزوور کۆنترۆڵکرد، بە گوتەی فەرماندەکانی هێزەکە، دانیشتووانی ئەو گوندانە داوای بەهاناوەچوونیان کردبوو. رۆژی سێشەممە 03-12-2024 فەرماندەیی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور رایگەیاند، هێزەکانیان چوونەتە چەند گوندێک کە کەوتوونەتە ناوچەی بۆشایی ئەمنی لە دێرەزوور، واتە هیچ هێزێکی سەربازی و ئەمنیان لێ نەبووە. هەسەدە دەڵێت، …
زیاتر بخوێنەرەوەهاوکێشەی نوێ لە سوریا و مەترسییەکانی سەر کورد
✍️ زاگرۆس هیوا ئەوەی ئێستا لە سوریا دەگوزەرێت، بەشێکە لە شەڕی سێهەمی جیهانی کە لە زۆر دەڤەری دونیا بەڕێوە دەچێت. واتە، لەم هاوکێشەی سوریادا هەم هێزە نێودەوڵەتییەکان بەشدارن و هەم هێزە هەرێمییەکان. کە باسی هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین، دەتوانین ئاماژە بە دەوری ئەمریکا و رۆسیا بکەین لەم هاوکێشەیەدا. ئەمریکا و رۆسیا …
زیاتر بخوێنەرەوەهەزاران هاونیشتمانیی عەفرینی لە شەهبا گیریان خواردووە و گەمارۆ دراون
هەزاران ئاوارەی عەفرینی کە لە ساڵی 2018ـەوە لە ناوچەی شەهبا نیشتەجێ بوون، لەو ناوچەیەدا گیریان خواردووە و رێگەیان گیراوە. ئاوارەکانی ناوچەکە ڕایانگەیاند، لە پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممەوە بە ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەوە لە چۆڵەوانیدا گیریان خواردووە؛ “زۆربەمان لە نزیک کارگەی چیمەنتۆ و ناوچەی ئەحداس گیرمان خواردووە.” بەپێی دیمەنەکان بەهۆی سەرماوە ئاوارەکان تووشی …
زیاتر بخوێنەرەوەئاهەنگی یادی ۴۶ ساڵەی پەکەکە لە ئەرمینیا / خەباتی کورد لە حەلەب بەرز راگیرا
لە ناوچەی ئارماڤری ئەرمینیا بە ئاهەنگێک یادی ٤٦ ساڵەی (پەکەکە) بەڕێوەچوو، خەباتی کورد لە حەلەب بەرز راگیرا. قەندیل پرێس/ ئەرمینیا ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد، و بە درۆشمی ژن ژیان ئازادی کوتایی پێهات. هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان سایلۆ دیربۆیان باسی لە مانای ئەو ڕۆژە کرد. …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵووم عەبدی: هێزەکانمان لە چەندین بەرەوە رووبەڕووی هێرشی چڕ بوونەوە
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، “ویستمان رێرەوێکی مرۆیی لە نێوان ناوچەکانمان لە حەلەب و تەلرەفعەت بکەینەوە، بەڵام هێرشی گرووپە چەکدارەکانی پشتیوانکراو لەلایەن تورکیاوە ئەو رێرەوەیان بڕی و ئێستا کار بۆ بردنەدەرەوەی خەڵکەکەمان دەکەین لە ناوچەکانی تەل رەفعەت و شەهبا بەرەو ناوچەیەکی سەلامەت.” مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات …
زیاتر بخوێنەرەوەڕژێمی ئەسەد کۆتایی پێدێت؟ کورد لە ڕۆژئاوا چی بکات و چی نەکات؟
✍️ د. خالید خەیاتی (زانستی سیاسی – پەیوەندی نێونەتەوەیی، زانکۆی لینشۆپینگ، سوئێد) سەرەتا جاناتان کۆنڕیکاس (Jonathan Conricus) پلەداری پێشوو لە ئەڕتەشی ئیسڕائیل و تۆیژەری ئێستا لە “بونیادی بەرگری لە دیمۆکڕاسی (FDD)”، هەشت مانگ لەوە پێش باسی سیاسەتی نۆی ئاسایشی قەومی وڵاتەکەی کرد، کە لەمەودواوە بڕێارە بریتی بێت لە دارژتنی ستڕتێژێکی …
زیاتر بخوێنەرەوەبەڕێوەبەرێتیی خۆسەر حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند
بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سووریا حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوی راگەیاند و داوا لە خەڵکی ناوچەکە دەکات خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی “دژایەتییەکانی تورکیا” ئامادەبکەن. بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “داوا لە کوڕان و کچانی گەنجی هەرێمەکە دەکەن پەیوەندی بە هێزەکانی سووریای دیموکرات ‘هەسەدە’ بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس