لێبووردنی نێودەوڵەتیی بڵاوی کردەوە، ١٣ خۆپیشاندەر لەبەردەم مەترسیی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان دان؛ دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لەسێدارەدانی دژی زیندانییانی سیاسی و بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی زیاد کردووە. ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی سەبارەت بە مەترسیی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ١٣ خۆپیشاندەر لە ئێران، ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و هۆشداری دەدات. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو ١٣ خۆپیشاندەرەی کە …
زیاتر بخوێنەرەوەھێرش بۆ سەر دوو کەشتیی بازرگانی لە گەرووی هۆرمۆز
ناوەندی ئۆپەراسیۆنی بازرگانیی دەریاییی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی بانەمەڕ، ڕایگەیاند کە نەوتهەڵگرێک لە گەرووی هۆرمۆزدا بە “تەقەمەنیی نەناسراو” کراوەتە ئامانج. بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ناوەندە، هێرشەکە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە دووریی ١٤٥ کیلۆمەتر لە باکووری بەندەری “فوجەیرە”ی ئیمارات ڕووی داوە و لەم ڕووداوەدا زیان بە كارمەندانی کەشتییەکە و ژینگەی دەریایی نەگەیشتووە. …
زیاتر بخوێنەرەوەدۆناڵد ترەمپ چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی ئێران و گەرووی هورمز دەرکرد
قەندیل پرێس دەقی پەیامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی گەرووی هورمز: وڵاتانی هەموو جیهان، کە نزیکەی هەموویان بەشدار نین لەو کێشە و ململانێیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەوەندە بە ئاشکرا و توندوتیژییەوە لەبەر چاوی هەمووان ڕوودەدات، داوایان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کردووە کە ئایا دەتوانین یارمەتییان بدەین لە ڕزگارکردنی کەشتییەکانیان، کە لە …
زیاتر بخوێنەرەوەکاوە ئەدهەم: چارەنووسی ڕۆژئاوا لە نێوان چەقەسپاوی دیمەشق و مانۆڕەکانی ئەنقەرەدا
قەندیل پرێس – وتووێژ ئەگەر ڕێککەوتنی ئیمراڵی و ئەنقەرە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەسەدە و بەڕێوەبەریی خۆسەر ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی دەبنەوە؛ یان توانەوە لە ناو دەوڵەتی سوریادا یان پاراستنی ناسنامەیەکی سەربەخۆ لە ناوچەیەکی پڕ لە گۆڕانکاری. وتووێژی تایبەتی قەندیل پرێس لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، کاوە ئەدهەم، دەربارەی …
زیاتر بخوێنەرەوەسەرهەڵدانی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان
قەندیل پرێس ــ قامیشلۆ لە پێشهاتێکی مەیدانی نوێدا، ماوەی دوو رۆژە چەندین ناوچەی جیاواز لە ڕۆژئاوای کوردستان بوونە گۆڕەپانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جەماوەریی بەرفراوان. ئەم ناڕەزایەتییانە لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکە و بە تایبەت بنەماڵەی ئەو کەسانەوە ڕێکخرابوون کە لە زیندانەکاندا دەستبەسەرن. خۆپیشاندەران بە توندی داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ڕۆڵەکانیان دەکەن کە لە …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزارەتی پێشمەرگە لەسەر دەنگۆی بڕینی هاوکاری ئەمریکا هاتە دەنگ
قەندیل پرێس دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازی و داراییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەت وردەکاری بەردەوامیی پاڵپشتییەکان و هۆکاری گۆڕانکاری لە هەندێک جۆری هاوکارییەکان دەخاتە ڕوو. ئەمەش …
زیاتر بخوێنەرەوەترامپ: ئێران هێشتا باجێکی گەورەی نەداوە و ئەگەر هەڵسوکەوتی خراپ بکات، ڕەنگە دووبارە هێرشی بکەینە سەر
قەندیل پرێس دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە لە هێڵە گشتییەکانی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام چاوەڕێی داڕشتنە وردەکەی دەکات. هاوکات هۆشداریشی دا کە بژاردەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هێشتا لەئارادایە، ئەگەر تاران هەڵسوکەوتی خراپ بکات. بەرپرسێکی باڵای ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشنیازێکی ئێران، کە …
زیاتر بخوێنەرەوەپێنتاگۆن: گەمارۆی دەریایی ئەمریکا ئێرانی لە ٤.٨ ملیار دۆلار داهاتی نەوت بێبەش کردووە
قەندیل پرێس – ڕاپۆرتی هەواڵی هورمز… لە نێوان گەمارۆی ئەمریکا و سووربوونی ئێران لەسەر دۆسیە ئەتۆمییەکەی. دوای زیاتر لە دوو مانگ لە هەڵگیرسانی جەنگ لە ٢٨ی شوبات، و گۆڕانی بۆ شێوازێک لە جەنگی خنکاندنی دوولایەنە لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ٧ی نیسان، ئێستا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: ئایا گەمارۆی دەریایی ئەمریکا …
زیاتر بخوێنەرەوەورمێ؛ مێحراب عەبدوڵڵازادە، بەندکراوی سیاسیی کورد و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سێدارە درا
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٥، مێحراب عەبدوڵڵازادە، بەندکراوی سیاسیی کورد و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە شێوەی نهێنێ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە سێدارە درا.
زیاتر بخوێنەرەوەناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی مۆدێلێکی نوێ تۆمار دەکات و پێ دەنێتە قۆناغێکی ترەوە
قەندیل پرێس ململانێی سیاسی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە قۆناغی ئێستادا لە سنووری کێبڕکێی ناوخۆیی و پۆستە کارگێڕییەکان دەرچووە و پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدارتر کە ئەویش بەکارهێنانی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت و مەلەفی هاوکارییە سەربازییە نێودەوڵەتییەکانە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە حیزبییەکان. تۆمەتبارکردنی دامەزراوەیەکی ئەمنیی وەک وەزارەتی ناوخۆ بە …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس