به‌په‌له

قەیرانی کەمیی غازی ماڵان لە زاخۆ سەری هەڵدا؛ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە نرخی کاڵاکانی بەرز کردووەتەوە

قەندیل پرێس- زاخۆ

​ئەم دیمەنانەی دەیانبینن لە چاوکی کامێرای پەیامنێری “قەندیل پرێس”ـەوە، نیشاندەری ئەوەن کە چۆن هاووڵاتییانی زاخۆ لە نۆبەیەکی درێژ و چاوەڕوانیدان بۆ وەرگرتنی بوتڵێک غازی ماڵان بە نرخی هزار 250 دینار. لەم درەنگانەی شەودا، هاووڵاتییان لەناو ماندووبوونێکی زۆردان و غاز دەستیان ناکەوێت؛ ئەم قەیرانە بارگرانییەکی گەورەی خستووەتە سەر شانی خەڵکی ناوچەکە و داوای چارەسەرێکی بەپەلە دەکرێت.

​سەرهەڵدانی قەیرانی سووتەمەنیی و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە زاخۆ، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە توندبوونەوەی ململانێ سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لە دژی ئێرانەوە هەیە. ئەم ئاڵۆزییانە بوونەتە هۆی ناسەقامگیرییەکی گەورە لە هێڵەکانی گواستنەوەی وزە و بەرزبوونەوەی تێچووی هاوردەکردنی کاڵاکان، کە دەرەنجامەکەی بە شێوەی کورتهێنان لە بڕی غازی ماڵان و گرانبوونی خۆراک و پێداویستییە ڕۆژانەکان لە ناوخۆدا ڕەنگی داوەتەوە.

​ئێستا هاووڵاتییان لەژێر گوشاری ئەم ململانێ نێودەوڵەتییانەدان و ماندووبوونیان بۆ دەستکەوتنی سووتەمەنی لە درەنگانی شەودا، نیشانەی ئەو بارگرانییە دارایی و ئابوورییەیە کە بەرۆکی خەڵکی ناوچەکەی گرتووە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پارێزگارە تورکمانەکەی کەرکوک بڕیارێک دژی جێگرە کوردەکەی دەردەکات

قەندیل پرێس – کەرکوک بەپێی نۆسراوێک کە بەدەست قەندیل پرێس کەوتووە، پارێزگارە تازەکەی کەرکوک کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *