به‌په‌له

خەتەر گیانی لەدەستدا

هونەرمەند ژیوار حاجبی، ناسراو بە خەتەر، کە خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستداوە.

خەتەر لەدایکبوونی ساڵی 1982ـە و لە منداڵییەوە لەگەڵ ماڵباتەکەی چوونەتە ئەڵمانیا.

تاوەکو ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نازانرێت، بەڵام شەوی رابردوو (شەوی پێنجشەممە 8-5-2025) گیانی لەدەستداوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی دەڵێت، لە شارەکەی خۆی، لە کۆڵن گیانی لەدەستداوە.

خەتەر هونەرمەند و راپەرێکی بەنێوبانگی ئەڵمانیا بوو کە بە زمانی ئەڵمانی بەرهەمەکانی بڵاودەکردەوە. لە وڵاتانی ئەڵمانیا، سویسرا و وڵاتانی نێوەڕاستی ئەورووپا ملیۆنان هەواداری هەبوو.

ئەو هونەرمەندە کوردە جگە لە کاری هونەری، هاوکات بزنسمان بوو و بەتایبەت بەوە ناسرابوو کە زنجیرەیەک خواردنگەی لە شارە گەورەکانی ئەڵمانیا هەیە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *