بنەماڵەی حەمید حسین نەژاد لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی پرسە و وەرگرتنەوەی تەرمی ڕۆڵەكەیان بێبەش كران

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، بێهزاد سەرخانلوو، جێگری دادستانی ورمێ بە بنەماڵەی حەمید حسێن نەژاد حەیدەرانلوو ڕاگەیاندووە: “هیچ تەرمێکتان ڕادەست ناکرێت و مافی ئەوەتان نییە هیچ ڕێوڕەسمێکیش بەڕێوە ببەن”.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بنەماڵەی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردەیان لە ئێعدامەکەی ئاگادار کردۆتەوە.

حەمید حسێن نەژاد حەیدەرنلوو لە ٢٤ی خاكەلێوەی ١٤٠٢ەوە لە زینداندایە و چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابووەوە.

دەوترێت لەسێدارەدانی ناوبراو بە نهێنی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە كراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

چالاکوانێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژرا

کۆڵبەرنیوز ڕایگەیاند، چالاکوانێکی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *