میدیای پارتی زانیاری نوێ لەبارەی کۆبونەوەکەی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی لەدوکان ئاشکرادەکات و دەڵێت،” مەسرور بارزانی داوایەکی بافڵ تاڵەبانی ڕەتکردوەتەوە “.
میدیای نزیك لە مەسرور بارزانی، جێگری دوەمی سەرۆکی پارتی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی لە دوکان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای چەند پۆستێکی سیادی کردوە، لەناو پۆستەکانیش ناوی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی هێناوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو،” وەڵامی مەسرور بارزانی بۆ یەکێتی ئەوە بوە کە دەمانەوێت پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لای پارتی بێت و بە دیاریکراویش لای نێچیرڤان بارزانی بمێنێتەوە “.
قەندیل پرێس