به‌په‌له

رۆژنامەوانێکی نزیک لە ئاکپارتی: لێبووردنی گشتی لەرێگەیە

دوا بەدوای چەکدانانی گرووپێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان، رۆژنامەوانێکی نزیک لە دەسەڵاتی تورکیا دەڵێت، لێبووردنی گشتی لە وڵاتەکە دەردەچێت.

جەم کوچوک، رۆژنامەوانی نزیک لە دەسەڵاتی تورکیا لە دیدارێکدا لەگەڵ یەکێک لە کەناڵەکانی تورکیا، لەبارەی بابەتی لێبووردنی گشتی لە وڵاتەکە لەپاش رێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە، گوتى، “ئەگەر پەکەکە چەکی دانا، ئەوە راستییەکی ژیانە کە دەبێت لێبووردنی گشتییان بۆ دەربکرێت” و بۆچوونى وایە “لێبووردنی گشتی دەردەکرێت”.

کوچوک، هەر پەیوەست بەو پرۆسەیەی ئەنقەرە “بە تورکیای بێ تیرۆر” ناویدەبات، گوتى، “دوای ئەوەی پەکەکە بە تەواوەتی چەکی دانا، رەنگە ماوەی سەربازیی زۆرەملێ بۆ تاوەکو 1-2 مانگ کەمبکرێتەوە”.

رۆژی هەینی 11ـی تەمموز، گرووپێکی 30 کەسی لە ئەندامانی پەکەکە لە رێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنە چەکەکانیان سوتاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی رێوڕەسمەکە رایگەیاند، بەو هەنگاوە، “تیرۆر” کە ماوەی 47 ساڵە بەردەوامە چووەتە پرۆسەی کۆتاییهاتنەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شیعەکان رێککەوتن و عەلی زەیدی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کراوە

قەندیل پرێس ئەمرۆ 27ـی نیسانی 2026 دوای ناکۆکیەکی زۆر لەنێو ماڵی شیعە و سەرنەکەوتنی هەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *