مەرهەف ئەبو قەسرە فەرماندەی سەربازیی دهستهى تەحریر شام کە ناسراوە بە”ئەبو حەسەن ئەلحەمەوی”، لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسیی هەڕەشەی ئەوەیکردوە، ئەو ناوچانەی لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەژێر دەستی “هێزەکانی سوریای دیموکرات” (هەسەدە)دایە، دەخرێتە ناو ئیدارەی نوێی سوریا، دهشڵێت:”هەموو جۆرە فیدڕاڵییەتێک ڕەتدەکەینەوە”.
ئەبو قەسرە لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس كه لەشاری لازقییە ئەنجامیداوە وتویەتی:”گەلی کورد یەکێکە لەپێکهاتەکانی گەلی سوریا، بەڵام کێشەکە لەسەرکردایەتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە”.
ئهوهشى وتوه، “پەیامی ئێمه ڕونە، سوریا دابەشنابێتو هیچ جۆرە فیدراڵییەتێکی تێدا دروستنابێت”.
ئەو فەرماندە سەربازییەی تەحریر شام باسى لهوهشكردوه، “ئەو ناوچانەی ئێستا لەژێر دەسەڵاتی (هەسەدە)دان، ان شاء الله دەخرێنە ناو ئیدارەی نوێی وڵاتەوە”.
بەوتەی ئەبو قەسرە، “دروستکردنی دامەزراوەیەکی سەربازیی کە هەموو کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکانی ژێر ئاڵاکەی کۆبکاتەوە، هەنگاوی داهاتوو، دەبێت دوای ڕوخاندنی دەسەڵاتی ئەسەد لەهەر وڵاتێکدابێت دەبێت هەموو یەکە سەربازییەکان لەژێر چەتری یەک دامەزراوەدابن”.
قەندیل پرێس