به‌په‌له

تۆماس باراک: نۆرەی ئيسرائيلە لە لوبنان پابەندى ئاگربەست بێت

تۆماس باراک نێردەی تايبەتی ئەمريکا بۆ سووريا رايگەياند، نۆرەی ئيسرائيلە پابەندبێت بەو ئاگربەستەی کۆتایی لەگەڵ حيزبوڵا بە شەڕ هێنا، ئەوەش پاش ئەوەی لوبنان پڕۆسەی چەکداماڵينی راگەياند.

مانگی تشرينی يەکەمی ساڵی 2024 ئيسرائيل و حيزبوڵای لوبنان پاش نزيکەی سێ مانگ ئاگربەستيان راگەياند، بەگوێرەی رێککەوتنەکە چەک رادەستی حکومەتی لوبنان دەکرێت و ئيسرائيل بە تەواوەتی لە وڵاتەکە دەکشێتەوە، کە ئێستا لە پێنج خاڵدا ماون.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئابی 2025، تۆماس باراک لەگەڵ مۆرگان ئۆرتاگۆس جێگری نێردەی تايبەتی ئەمريکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی لوبنانيان کرد و لەگەڵ جۆزيف عەون سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.

باراک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی لوبنان گوتى، “حکومەتی لوبنان کاری خۆی کردووە و هەنگاوی يەکەمی ناوە، ئیستا ئەوەی پێويستمانە ئيسرائيل هەنگاوبنێت”.

گوتيشی، “پێويستمان بەوەيە لايەنی ئيسرائيلى هەماهەنگبن لەگەڵماندا، هەروەها لە لوبنان پێویستيان بە پلانێکی ئابووری هەیە بۆ خۆشگوزەرانی و نۆژەنکردنەوە، چونکە بەهۆی قەیرانە سیاسی و ئابوورییەکان ساڵانی رابردووە وڵاتەکە زيانی بەرکەوتووە”.

باراک باسی لەوەشکرد، “ئەمريکا ئێستا لە پرۆسەی گفتوگۆدایە لەگەڵ ئیسرائیل، کە هەڵوێستیان چییە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا پێشکەوتن بەديدەکرێت”.

تۆماس باراک، نێردەی ئەمريکا بۆ سووريا گوتیشی، “هەنگاوی داهاتوو ئەوەيە پێويستمان بە هەماهەنگی هەيە لەلايەنی ئيسرائيلييەوە، پلانێکی ئابووريمان دەوێت بۆ بوژانەوە و خۆشگوزەرانی و نۆژەنکردنەوە”.

ئەوەشی گوت، “لە چەند هەفتەی داهاتوودا پێشکەوتن لە هەموو لایەکەوە دەبینینن، پێشکەوتن واتای چییە؟ پێشکەوتن بە مانای ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان، ژیانێکی باشتر بۆ دراوسێکانمان دێت، لانیکەم دەستپێکردنی رێگایەک بۆ جۆرێک لە گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لايەنەکان، مامەڵکردن لەگەڵ حيزبوڵا وەک هەميشە وتومانە پرۆسەيەکە پەيوەستە بە لوبنانەوە”.

سەردانەکەی ئەو دوو ديپلۆماتکارە ئەمريکييە بۆ لوبنان دوای ئەوەدێت، نزەکەی دوو هەفتە لەمەوبەر حکومەتی ئەو وڵاتە ئەرکی ئەوەی سپارد بە سوپای لوبنان کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پلانێک بۆ چەکداماڵينی حيزبوڵا دابنێن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا: بەرەو مافی چارەی خۆنووسین هەنگاو دەنێین و پێکهاتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستادا مەحاڵە

قەندیل پرێس شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانی کۆمەڵگەکەیان بە هەنگاوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *