به‌په‌له

بەرپرسێکی باڵای حەماس: ئاسایشی غەززە لەدەست خۆمان دەمێنێتەوە و چەکیش دانانێین

بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، بزووتنەوەکەیان دەسەڵاتی ئاسایشی کەرتی غەززە رادەست ناکات. ئاماژە بەوەش دەکات، گرووپەکەیان ناتوانێت پابەند بێت بە چەکدانان.

محەممەد نەزەل، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس رۆژی هەینی 17ی تشرینی یەکەمی 2025 لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، گرووپەکەیان ئامادەیە بۆ واژۆکردنی ئاگربەستێکی 5 ساڵە بۆ بونیاتنانەوەی کەرتی غەززەی وێرانکراو.

ئەو بەرپرسە باڵایەی حەماس کە لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر نیشتەجێیە، بەرگریی لە رێوشوێنە تووندەکەی حەماس کرد کە لەدوای واژۆکردنی رێککەوتننامەی غەززە، چەکدارانی ئەو گرووپە بە ئاشکرا و لەسەر شەقامەکان، نەیارەکانیان بە تۆمەتی “خیانەتکردن” دەکوژن.

ئەو دەڵێت، “لەکاتی جەنگیشدا هەمیشە رێوشوێنی نائاسایی هەبووە و ئەوانەی کوژراون، تاوانبارن بە کوشتن.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شیعەکان رێککەوتن و عەلی زەیدی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کراوە

قەندیل پرێس ئەمرۆ 27ـی نیسانی 2026 دوای ناکۆکیەکی زۆر لەنێو ماڵی شیعە و سەرنەکەوتنی هەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *