ئەمریكا: لە ئێستادا هیچ قەوارەیەك وەك حكومەتی سوریا ناناسین

بەرپرسێكی ئەمریكی ڕایگەیاند، ئەمریكا دەستكاری ناونیشانی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی سوریای كردووە و ڕایگەیاندووە كە چیتر دان بە هیچ قەوارەیەكدا نانێت وەك حكومەتی سوریا، بەڵام ئیمتیازاتی ئەم نوێنەرایەتییە لە نەتەوە یەكگرتووەكان وەك خۆی ماوەتەوە.

دووشەممەی ڕابردوو واشنتۆن لە ڕێگەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە یاداشتێكی پێشكەش بە نوێنەرایەتی سوریا لە نیویۆرك كرد و تێیدا ڕایگەیاندبوو كە پێگەی یاسایی خۆی لە نوێنەرایەتی هەمیشەیی وڵاتێكی ئەندامی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دەگۆڕێت بۆ “ئەركی حكومەتێكی دانپێدانەندراو”.

ئەو بەرپرسە بە كەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند “ئێمە هەمواری  مافی ڤیزەی نوێنەرایەتی سوریامان كردووە، چونكە لە ئێستادا هیچ قەوارەیەك وەك حكومەتی سوریا ناناسێنین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ گۆڕانكارییەك لە ئیمتیازات و پارێزبەندی نوێنەرایەتی سوریا لە نەتەوە یەكگرتووەكان نەكراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئەڵمانیا: ئەمریکا بەبێ ستراتیژ هاتووەتە ناو شەڕی ئێرانەوە

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەمریکا بەبێ هیچ ستراتیژێک هاتووەتە ناو شەڕی ئێرانەوە، هۆشداریشیدا لەوەی کە بەم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *