سەرچاوە ئاگادارەكان بۆ ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت عەرەبیان ئاشكرایان كردووە كە ڕێكخراوێكی بەریتانی ڕاهێنانی بە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا كردووە و هەورەها پشتیوانی و هاوكاری سیاسی پێشكەشكردووە. ڕێكخراوەكە ناوی ئینتەرمیدێتە كە بنكەكەی لە لەندەنەو ڕۆبەرت فۆرد باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە سوریا لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئاماژەی بە كارەكانی لەگەڵ ئەو ڕێكخراوە كرد …
زیاتر بخوێنەرەوەمیدیای ئەمریكی: ئێران لە كەمپەكانی عێراقەوە مەشق و ڕاهێنان بە سەربازانی سوری دەكات
بەگوێرەی میدیایەكی ئەمریكی، ئێران هەنگاوەکانی بنیاتنانەوەی پێگەی سەربازی و سیاسی خۆی لە سوریا بە مەشق و ڕاهێنان بە دڵسۆزانی ڕژێمی پێشو لە کەمپە بیابانییەکانی ناوخۆی عێراق دەستیپێكردوە و لە بیابانەكانی ئەنباری هاوسنوری سوریا مەشق بە هەزاران سەربازی دڵسۆزانی ڕژێمی پێشو دەكات. ئاژانسی هەواڵی میدیا لاین-ی ئەمریکی کە ڕوماڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریكا هێزەكانی لە پێنج بنكە لەرۆژئاوای كوردستان جێگیردەكات
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی به سەرۆکایەتی ئەمریکا بەردەوامن له گواستنەوەی كەرەستە سەربازییەكانیان له ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سوریا، له چوارچێوەی پرۆسەی چۆڵکردن و سەرلەنوێ خۆ رێكخستنەوە، به ئامانجی کەمکردنەوەی بوونی خۆیان له هەندێک خاڵی سەربازی. بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییە ناوخۆییەکان، دوێنێ هێزەکانی هاوپەیمانان کەرەستەی سەربازی و لۆجستییان لە بنکەی شەدادی لە گوندەواری باشوری حەسەکەوە …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریكا: لە ئێستادا هیچ قەوارەیەك وەك حكومەتی سوریا ناناسین
بەرپرسێكی ئەمریكی ڕایگەیاند، ئەمریكا دەستكاری ناونیشانی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی سوریای كردووە و ڕایگەیاندووە كە چیتر دان بە هیچ قەوارەیەكدا نانێت وەك حكومەتی سوریا، بەڵام ئیمتیازاتی ئەم نوێنەرایەتییە لە نەتەوە یەكگرتووەكان وەك خۆی ماوەتەوە. دووشەممەی ڕابردوو واشنتۆن لە ڕێگەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە یاداشتێكی پێشكەش بە نوێنەرایەتی سوریا لە نیویۆرك كرد و تێیدا ڕایگەیاندبوو …
زیاتر بخوێنەرەوەقائانى پهیامێكى بهپهله دهگهیهنێته گروپه چهكدارهكانى عێراق
ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەت لە زاری سەرچاوەكانییەوە بڵاوی كردەوە، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی داوەتە گرووپە چەكدارە عێراقییەكان، كە خۆیان لە هێرشكردنە سەر بەرژوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بەدوور بگرن، هەروەها لەم قۆناغە هەستیارەدا هیچ چالاكییەكی سەربازی ئەنجام نەدەن. ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەت لە زاری چەند سەرچاوەیەكە سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی …
زیاتر بخوێنەرەوەڕوسیا: توركیاو ئێران ڕێنادەن كورد دەوڵەت دروستبكات
وەزیری دەرەوەی روسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە مۆسكۆ دەڵێت، تورکیا و ئێران ڕێگری لە دەوڵەتی کوردی دەکەن. سێرگی لاڤرۆڤ دەڵێت، بەشی رۆژهەڵاتی سوریا کە دەوڵەمەندە بە نەوت رووبەڕووی داگیركاریی ئەمریكا بووەو سامانە دەرهێنراوەكانی ئەو ناوچەیە بۆ پاڵپشتی لەهێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا بەکارهاتووە. لاڤرۆڤ دەشڵێت، لەگەڵ كورد قسەمان …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس