ماکرۆن: حوزەیرانی ئەمساڵ دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێین

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی داندەنێت بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، دەشڵێت ئەو هەنگاوەی پاریس هەل دەڕەخسێنێت بۆ ئەو وڵاتانەش کە دان بە بوونی ئیسرائیلدا نانێن.

سەرۆکی فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فڕەنس 5 دا گوتی، دەبێت بەرەو دانپێدانان بە فەڵەستین هەنگاو بنێین و لە چەند مانگی داهاتووشدا ئەو کارە دەکەین.

راشیگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لەگەڵ سعودیە سەرپەرشتیی کۆنفرانسێک بکەن، تیایدا هەنگاوی دانپێدانان بە فەڵەستین وەک دەوڵەت بنێن.

جەختی لەوەشکردەوە، ئەم هەنگاوەیان وادەکات روونبن بەرامبەر بەوانەی مافی بوونی ئیسرائیل رەتدەکەنەوە، کە ئێرانیش دەگرێتەوە، جگە لەوەش ماکرۆن بۆچوونی وابوو، کە دەتوانن لەم رێگەیەوە سەقامگیریی هاوبەش لە ناوچەکەدا بەدیبهێنن.

وەزارەتی دەرەوەی دەسەڵاتی فەڵەستین پێشوازیی لە هەنگاوەکەی ماکرۆن کرد و رایگەیاند، دەبێت ئەم هەنگاوە بە ئاڕاستەیەکی دروستدا، هاوتەریب لەگەڵ پاراستنی مافەکانی گەلی فەڵەستین و چارەسەری دوو دەوڵەتیدا بڕوات.

تاوەکو ئێستا نزیکەی 150 وڵات دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا ناوە، لە مانگی ئایاری پاردا، ئێرلەندا، نەرویج و ئیسپانیا، و سلۆڤینیاش لە مانگی حوزەیرانی 2024دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئەکسیۆس: ترەمپ چەند ڕۆژێک مۆڵەت بە ئێران دەدات

ماڵپەڕی “ئەکسیۆس” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دوایین پێشنیازی ئێران هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستەوە نەداوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *