به‌په‌له

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە حەمید مورادی بە بیر هێنایەوە

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە حەمید مورادی کە شەوی ٢٥ی تەممووز بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە چیای ئاویەری شاری سنە گیانی لەدەستدا بەبیر ‌هێنایەوە و وتی: “حەمید مورادی بۆ ئەوەی سروشت و دارستانی وڵاتەکەی نەسووتێت، گیانی خۆی فیدا کرد. ئەم پێگەیە زۆر شکۆمەند و بەنرخە.”

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە سەبارەت بەو ئاگرەی کە شەوی ٢٥ی تەممووز لە چیای ئاویەری شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. کۆمیتەکە حەمید مورادی بەبیرهێنایەوە و ئەمەی ڕاگەیاند:

“ڕۆژی ٢٥ـی تەمموز، لە شاری سنە، لە چیای ئاویەر ئاگرێک کەوتەوە. بەهۆیەوە نزیکەی ٢٠ هێکتار سروشت و دارستان سووتان. ژینگەپارێزانی کورد کەوتنە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە. لە ئەنجامی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، ژینگەپارێزی کورد، حەمید مورادی گیانی لەدەستدا و ٤ ژینگەپارێز برینداربوون. ئێمە وەک کۆمیتەی ژینگەی کەجەکە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حەمید مورادی دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

لە ساڵانی دواییدا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەم لە ئەنجامی سیاسەتەکانی دەوڵەت، هەم بەهۆی کەسانی ڕانتخۆرەوە، چەندین جار ئاگر لە دارستانەکان دەکەونەوە. لەبەرانبەر ئەم سووتانەی دارستانەکاندا، ژینگەپارێزانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەردەم لە هەوڵ و تێکۆشاندا بوون. لە ئەنجامی ئەم تێکۆشانەدا، چەندین جار دەستگیرکراون یان کوژراون. یەکێک لەوانە شەریف باجوەرە. شەریف باجوەر و سێ هەڤاڵی، لەکاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی چیاکانی مەریوان، گیانیان لەدەستدا. شەریف باجوەر وەک سیمبولی تێکۆشانی ژینگەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبینرێت. حەمید مورادییش لەسەر ڕێچکەی شەریف باجوەر هەنگاوی نا. بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان، بە فیداکارییەوە تێکۆشا و گیانی خۆی بەخشی. لە ڕۆژی ئەمڕۆدا، زۆر کەس بە ڕەحەتی و بێ خەم و نیگەرانی، دەستبەرداری وڵاتەکەیان دەبن، هەڵدێن و ڕوودەکەنە دەرەوەی وڵات. یان لەسەر سنوورەکان دەکوژرێن، یان لە دەریاکاندا دەخنکێن. لەبەرانبەردا، حەمید مورادی، بۆ ڕێگرتن لە سووتانی دار و دارستانەکانی وڵاتەکەی، گیانی بەخشی. ئەم هەڵوێستێکی زۆر بەنرخ و شکۆدارە. بۆیە، ئێمە حەمید مورادی وەک شەهیدی تێکۆشانی ژینگەپارێزیی کوردستان دەبینین. شەریف باجوەر و حەمید مورادی، وەک پێشەنگانی تێکۆشانی ژینگەیی هەردەم یاد دەکرێنەوە. تێکۆشانی ژینگەیی، تێکۆشانێکی وڵاتپارێزانەیە. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، پڕ واتاترین وڵاتپارێزیی، پاراستنی ژینگەی وڵاتە. بۆ یادکردنەوەی حەمید مورادی و شەریف باجوەر، پێویستە تێکۆشانی ژینگەیی تۆکمەتر بکرێت. نابێت ئەم تێکۆشانە لە چەند ژینگەپارێزێکدا سنووردار بکرێت. پێویستە ژینگەی کۆمەڵایەتی و ژینگەی کۆمەڵگەیی بەرەوپێش ببرێت. ژینگەپارێزانی کۆمەڵگەیی، بەرانبەر سیاسەتی دەوڵەت‌پەرست، دەسەڵات‌پەرستی و سەرمایەداری؛ ئاو و خاک و دارستانەکانیان، لەڕێگەی گرووپ و کۆمەڵە و کۆمۆنەکانیانەوە دەپارێزن و دەیخەنە خزمەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *