به‌په‌له

کۆشکی سپی لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلان هەڵوێستی خۆی راگەیاند

کۆشکی سپی ئەمریکا لەبارەی بانگەوازە مێژووییەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.

کۆشکی سپی لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، “ئەو بانگەوازەی ئۆجەلان ئاشتی بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان دەهێنێت”.

هاوکات برایان هیوز، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەڵێت، “پێشهاتێکی گرنگە و هیوادارین یارمەتیدەر بێت بۆ ئارامکردنەوەی هاوپەیمانە تورکەکانمان”.

دەشڵێت “سەبارەت بە هاوبەشەکانمان لە شەڕی دژی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا ئێمە پێمان وایە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێنانی ئاشتی بۆ ئەو ناوچە پڕ لە کێشەیە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوایین پێشهاتەکان لەبارەی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران:

– وەزیری دەرەوی عەممان ئەمڕۆ لە ئەمریکا لەگەڵ جێگری سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لەبارەی ئێرانەوە کۆدەبێتەوە. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *