به‌په‌له

کردنەوەی کتێبخانەی مەستوورەی ئەردەڵان لە ئامەد

لە چوارچێوەی پڕۆژەی یەک کتێبخانە بۆ هەر گەڕەکێک، شارەوانیی گەورەی ئامەد  لە باکووری کوردستان و شارەوانیی ناوچەی رەزان، کتێبخانەی مەستوورە ئەردەڵان، یەکەمین مێژوونووس و شاعیری ناوداری کوردی شاری سنەیان کردەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا، سێرا بۆجاک، هاوسەرۆکی شارەوانیی ئامەد، ڕایگەیاند کە دروستکردنی کتێبخانەی نوێ بەشێک لە بەرنامەی فراوانکردنی دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەی پەروەردەییە و پێشوازیی خوێندکاران و گەنجان نیشانەی پێویستیی زۆر بەو ژینگەیەیە.

مەستوورە ئەردەڵان، شاعیر و مێژوونووسی ناوداری کورد، ساڵی ١٨٠٤ لە شاری سنە لە دایک بووە و بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی شێعری نووسیوە. مێژووی ئەردەڵان یەکێکە لە بەرهەمەکانی ناوبراو کە بە شێوەیەكی زانستی بۆ مێژوو نووسراوە. هەروەها لە شێعرەكانی ناوبراو، نزیکەی دوو هەزار بەیت ماونەتەوە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی هانتا لە کوردستان تۆمار نەکراوە

​وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاگەیاندراویدا ئاماژە بەوە دەکات کە ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *