به‌په‌له

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئەحمەد شەرع ماسکی فڕێدا؛ تیرۆریستێکی سەر بە قاعیدەیە

دوای شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی دەسەڵاتی سووریا و چەکدارانی عەلەوی و کوژرانی زیاتر لە 200 کەس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی کاتیی سووریا و بە “تیرۆریستێکی سەر بە قاعیدە” ناوی دەبات؛ دەشڵێت، ئیسرائیل خۆی لە هەموو هەڕەشەیەک دەپارێزێت.

یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: “جۆلانی [ئەحمەد شەرع] جلەکەی خۆی گۆڕی و کردییە قات و بۆینباخ، دەموچاوێکی میانڕۆی پیشاندا. ئێستا جۆلانی ماسکەکەی خۆی فڕێداوە و رووخساری راستەقینەی خۆی دەرخست.”

کاتس لە باسی شەرع نووسی: “تیرۆریستێکی جیهادی سەر بە قوتابخانەی قاعیدەیە، تاوانی تۆقێنەر بەرامبەر هاووڵاتییانی سڤیل دەکات.”

رۆژی 05-03-2025 لە پارێزگەی لازقیەی رۆژئاوای سووریا، چەند چەکدارێکی عەلەوی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی نوێی سووریایان خستە بۆسەیەکەوە و سەرووی 15 کەسیان کوشت.

شەڕەکە گەورەبوو و ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای سووریا، لەوانەش جەبلە، تەرتووس و بانیاسی گرتەوە.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل راشیگەیاند: “ئیسرائیل دژی هەر هەڕەشەیەکی سووریا بەرگری لەخۆی دەکات”، بەڵێنیشدا سوپاکەیان لەو ناوچەیەی سووریا دەمێنێتەوە کە لە ژێر دەسەڵاتیدایە.

کاتس گوتی: “پارێزگاری لە درووزەکان دەکەین؛ هەرکەسێک ئازاری ئەوان بدات، پێویستە وەڵامی ئێمە بداتەوە”.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی نوێی سووریا لە ناوچەکانی بانیاس، لازقیە و جەبلە “134 کەسی سڤیلی عەلەوییان کوشتووە،” لەنێویاندا 13 ژن و 5 منداڵ؛ ئاماژەی بەوەشکرد، 45 چەکداری لایەنگری ئەسەد و 50 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە دەسەڵاتی نوێی سووریا کوژراون، بەوەش کۆی کوژراوانی شەڕ و پێکدادانەکە بۆ لانیکەم 229 کەس بەرزبووەوە.

شەوی هەینی، ئەحمەد شەرع لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای لە چەکدارانی عەلەوی کرد ” پێش ئەوەی زۆر درەنگ بێت، خۆتان بەدەستەوە بدەن”، داوای لە هێزەکانی سەر بە حکومەتی وڵاتەکەشی کرد، لە دیلەکان نەدەن و پێشێلکارییەکان کۆنترۆڵ بکەن.

شەرع رایگەیاند، بەشێک لە پاشماوەکانی رژێمی کەوتوو، هەوڵیاندا سووریای نوێ تاقیبکەنەوە و گوتی: “سووریا یەک و یەکگرتووە لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا و لە باکوورەوە بۆ باشوور. ئەگەر دڕکێک بە پارێزگەیەکی سووریادا بچەقێت، هەموو پارێزگاکانی دیکە بۆی هەڵدەستن.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

رائیل بارەگایەکی مانگی سوری ئێرانی لە تاران بۆردوومانکرد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *