هەسەدە: گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی کاتیی هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتییانی دێرحافر

هەسەدە ڕایگەیاند، گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی کاتیی، بە تۆپ و چەکی قورس بۆردوومانی شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانی مەدەنی دێرحافریان کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)، سەبارەت بە هێرشی چەتەکانی حکومەتی کاتیی بۆ سەر هاوڵاتییانی دێرحافر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی کاتیی بە تۆپ و چەکی قورس بۆردوومانی شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی مەدەنی دێر حافریان کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕێگەی ئەم هێرشانەوە، ئامانجی چەتەکانی حکومەتی کاتیی بۆ کۆچبەرکردنی زۆرەملێی خەڵکەکەیە.

هەسەدە باسی لەوەشکردووە، لە ماوەی کاتژمێرێکدا بە ٢٠ تۆپ بۆردوومانی دێرحافر کراوە، هەروەها بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگریش هێرش کراوە.

هاوکات، دۆخەکە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی و بە مەبەست هێرش لە دژی خەڵکی دێرحافر دەکرێت.

جێگەی ئاماژەیە، هێزەکانی هەسەدە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن و بەردەوام ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئاسایشی شارەکە و دانیشتوانەکەی دەگرنەبەر.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *