به‌په‌له

هاوسەرۆکی پارتی دەم: مانگێکە دیدارەکان لەگەڵ ئۆجەلان سست بووە

لەمیانی گردبوونەوەیەکی جەماوەریی پارتەکەیدا لە وانی باکووری کوردستان، تونجەر باکرهان، هاسەرۆکی پارتی دەم رەخنەی لە دەسەڵات گرت کە بە گوێرەی خواستی خۆی دەروازەی ئیمراڵی دەکاتەوە و دایدەخات.

باکرهان گوتیشی، “ماوەی مانگێکە دیدارەکان لەگەڵ ئیمراڵی کەمبوونەتەوە. ئایا بەمشێوەیە دەتانەوێت ئاشتی دەستەبەربکەن؟”.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرتنی دەروازەکانی ئیمراڵی بۆ مانگێک و کردنەوەی لە مانگێکی دیکەدا، خزمەت بە پرۆسەکە ناکات.

باکرهان گوتیشی، رەنگە بۆچوونمان جیاوازبێت بەڵام پێویستە ئاشتی کۆلکەی هاوبەشمان بێت.

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دەم ئەوەشی گوت، “رەنگە بیر و بۆچوونمان جیاوازبێت لە یەکتر بەڵام لەبارەی ئاشتی، لەبارەی باوەڕ بە ئاشتی، پێویستە هەموومان هاوبەشبین. کورد چی دەوێت؟ ئازادی و دیموکراسیی دەوێت. پێکەوەژیانی یەکسانی دەوێت. ئەمە کوێی خراپە؟ ئایا ئەو کەسانەی دژایەتی پرۆسەکە دەکەن، دەزانن دژی چی وەستاونەتەوە؟”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *