نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان

دەم پارتی دوای ئەوەی دوێنێ لە ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە، ئەمڕۆ نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاندووە: ئۆجەلان “تەندروستیی باش بوو. هەڵسەنگاندنی بەرەو دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ پرسی کورد هەبوو.”

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی دەم پارتی، ئۆجەلان جەختیکردووەتەوە لەوەی “بەهێزکردنەوەی برایەتیی کورد – تورک تەنیا بەرپرسیارێتیی مێژووی نییە، بەڵکو گرنگی چارەنووسی بۆ هەموو گەلان بەدەستهێناوە.”

دەقی راگەیێندراوەکە:

بۆ راگەیاندن و رای گشتی؛

لە 28ـیی کانوونی یەکەمی 2024ـدا، دانیشتنێکی فراوانمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمرالی ئەنجام دا. تەندروستیی باشە و ورەی زۆر بەرزە. هەڵسەنگاندنەکانی سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ کێشەی کورد، زۆر گرنگ بوون.

لە دانیشتنەکەدا کە هەڵسەنگاندن بۆ دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و تورکیا کرا، بەڕێز ئۆجەلان پێشنیازی چارەسەری ئەرێنیی خستەڕوو بەرامبەر بە سیناریۆ تاریکەکان کە دەسەپێنرێن.

چوارچێوەی گشتیی بیرۆکەکان و روانگەکانی بەم شێوەیەن:

بەهێزکردنەوەی برایەتی تورک-کورد، وێڕای ئەوەی بەرپرسیاریێتییەکی مێژووییە، گرنگە و بووەتە پێویستییەکی چارەنووسساز بۆ هەموو گەلان.

بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی تورکیا دەستپێشخەری بکەن و هەڵوێستی ئەرێنی و ئاڤاکاریان هەبێت بەبێ گیرۆدەبوون بە حیساباتی کاتی و تەسک. بێگومان یەکێک لە گرنگترین مەیدانەکانی ئەم بەشدارییە، پەرلەمانی تورکیا دەبێت.

رووداوەکانی غەززە و سووریا دەریان خستووە کە چیتر ناکرێت چارەسەری ئەم کێشەیە دوابخرێت کە هەوڵدەدرێت لە رێگەی دەستتێوەردانی دەرەکییەوە ئاڵۆزتر بکرێت. بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی کارێک کە گرنگییەکەی هاوشێوەی مەترسییەکەیە، پێشنیاز و بەشداریی ئۆپۆزیسیۆنیش گرنگن.

من خاوەنی ئەو شارەزایی و بڕیارەم کە بەشداری پێویست لە پارادایمە نوێیەکەدا بکەم کە بەڕێزان باخچەلی و ئەردۆغان پشتیوانیی لێ دەکەن.

شاند، ئەم روانگەیەی من لەگەڵ دەوڵەت و لایەنە سیاسییەکان باس دەکات. لەبەر رۆشنایی ئەمانە، ئامادەم هەنگاوی ئەرێنی بنێم و بانگەواز بکەم.

هەموو ئەم هەوڵانەمان، وڵات دەگەیێنێتە ئەو ئاستەی شایستەیەتی و هاوکات رێبەرێکی زۆر بەنرخیش دەبێت بۆ گۆڕانکاری دیموکراتی.

سەردەم، سەردەمی ئاشتی و دیموکراسی و برایەتییە بۆ تورکیا و ناوچەکە.

بەڕێزەوە بۆ رای گشتی،

29ـی کانوونی یەکەمی 2024
پەروین بوڵدان و سڕی سوورەیا ئۆندەر

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەکێتی وەڵامی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی دایەوە

قەندیل پرێس مەڵبەندی ٣ی رێکخستنی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی “دانپێدانان”ی نێچیروان هەرکی دایەوە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *