مەسعود بارزانی بۆ یەکەمین جار لە دوای ڕیفراندوومەوە سەرەدانی تورکیا دەکات

قەندیل پرێس

سەرۆکی زانکۆی شرناخ بە قەندیل پرێس راگەیاند؛ بڕیارە سبەی رۆژی شەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2025 مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەرەدانی تورکیا بکات بەپێ زانیاریەکانی قەندیل پرێس تا ئیستا بڕیار نیە بارزانی لەگەل سەرۆک کۆماری تەرکیا کۆببێتەوە، تەنیا بڕیارە بچێتە شرناخی باكووری كوردستان و ئامادەی سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری، گەورە نوسەر و شاعری کورد دەبێت.

سیمپۆزیۆمەکە سوبەینێ 28ـی تشرینی دووەمی 2025 لە شارۆچکەی جزیرەی بۆتانی سەر بە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان، بەڕێوەدەچێت.

لە کاتێدا بارەگای بارزانی هیچ رۆنکردنەوەیەکی لەسەر سەردانی بارزانی بۆ تورکیا بڵاونەکردووە، عەبدولڕەحیم ئالقش، سەرۆکی زانکۆی شرناخ  و دکتۆر واحد زاخۆیی لێکۆلەری سیمپۆزیۆمەکە بەشداریکردنی بارزانی لەم چالاکییە بۆ قەندیل پرێس پشتڕاست کردەوە.

ئەم سەرەدانە لە کاتێکدایە کە دوای ڕیفراندۆم، ئەمە یەکەم سەردانی بارزانیە بۆ  باکوری کوردستان و تورکیا، کە لە کاتی ئەنجامدانی ڕیفراندوومدا راستەوخۆ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا هێرشی توندی کردە سەر مەسعود بارزانی و بە سەرۆک عەشیرەت ناوی برد و لە بەرامبەردا میدیاکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وەڵامی ئەو هێرشەیان دایەوە، بەڵام بە بەردەوامی هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەدانی ئەنقەرەیان دەکرد و لەگەل سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبوونەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەکێتی وەڵامی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی دایەوە

قەندیل پرێس مەڵبەندی ٣ی رێکخستنی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی “دانپێدانان”ی نێچیروان هەرکی دایەوە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *