ەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران (ئەرتەش و سوپای پاسداران) لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجام دا. لەم مانۆڕەدا چەندین جۆر مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی تاقی کرانەوە.
کاردانەوەی میدیاکانی ئیسرائیل: میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران ئەم تاقیکردنەوە مووشەکییانەی لەو بنکە و شوێنانەدا ئەنجام داوە کە پێشتر لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشیان کرابووە سەر.
پەیامی مانۆڕەکە: چاودێرانی سیاسی و سەربازی لەو بڕوایەدان کە مەبەستی ئێران لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لەو شوێنە تایبەتانە، نیشاندانی هێز و پەیامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ نەیارانی کە توانای مووشەکیی ئەو وڵاتە هێشتا بە چالاکی ماوەتەوە و هێرشەکان نەیانتوانیوە لەکاری بخەن.
قەندیل پرێس