لێدوانی بریارگەی مۆکریانی پەژاک سەبارەت بە گیانبەختکردنی قادر یونس‌پور

بە غەم و پژارەی زۆرەوە، شەوی جومعە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی کۆچی هەتاوی کەسایەتی دیار و نیشتمانپەروەری شاری شنۆ؛ قادر یونس‌پوور لە لایەن چەند کەسێکەوە کرا بە ئامانج و بە شێوەیەکی دڵتەزێن گیانی بەخت کرد. بەم بۆنەیە پرسە و سەرەخؤشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی وڵاتپارێزی دەکەین کە ڕۆڵەیەکی ئەوەها بەنرخیان لەدەست دا.

هەرچەند هەنووکە بەتواوی هەموو رەهەندەکانی ئەو جینایەتە روون و ئاشکراش نەبووە، بەڵام شێوازی رووداوەکە و لەهەمانکاتدا کەسایەتی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری کاک قادر یونس‌پور گومانەکان دەخاتە سەر هەبوونی دەستێکی نگریس لە پشت ئەو جینایەتەوە. دەستێک کە لەگەڵ بەها شۆڕشگەری و نیشتمانپەروەریەکان ناکۆکی قووڵی هەیە و کەسی گیانبەختکردوو هەڵگریان بوو.

کاک قادر یونس‌پور بەردەوام پەرۆشی دۆخی گەلەکەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو بەشەکانی کوردستان بوو و لەو بواریشدا هەوڵی بێ‌وچانی دەدا. ئەو کەسایەتێکی چالاکی شاری خۆی و کوڕی بەنرخی شارەکەی بوو. هەموو شاری شنۆ شاهدی هەوڵەکانی ئەو لە ناو خەباتی مەدەنی دایە. ئەو شان بە شانی شەرڤانان ئازادیخواز بە ناسناوی “داروین ڕۆژهەڵاتی” لە کوبانی و دواتریش لە شەنگال شەڕ و تێکۆشانی کرد و لە هەر دوو شوینش دا بریندار بوو. ئەو بە خەباتی مەدەنی خۆی لەناو شار و بەم هەوڵە ئازادیخوازانەی خۆی لە ناو دڵی وڵاتپارێزان و دڵسۆزانی گەلی کورد جێگەیەکی تایبەتی گرتبوو.

پێشوازی جەماوەری خەڵکی نیشتمانپەروەی شاری شنۆی سەربەرز لە رێوڕەسمی ناشتنیدا بە روونی گوزارە لەم راستیە دەکات، لەم بارەوە سپاسی هەموو خەڵکی دڵسۆز و نیشتمان پەروەری شاری شنۆ دەکەین کە لە ڕۆڵاکەی خۆیان خاوەن دەرکەوتن.

ئێمە وێڕای ئاماژە بە پێویستی بۆ بەدواچوون و ئاشکرا کردنی دەستە شاراوەکانی پشت ئەم جینایەتە، یاد و بیرەوەری کاک قادری یونس‌پور بەرز رادەگرین و هەوڵی پێکهێنانی خولیا و ئامانجە نیشتمانپەروەرییەکانی بەرزتر دەکەینەوە. لە کۆتاییش‌دا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی و هەموو دۆستانی و سەرجەم گەلی کورد، بەتایبەت هەرێمی موکریان و شاری شنۆ دەکەین. بێگومان ڕێگای وڵاتپارێزانەی هەڤاڵ قادر یونس پور بەردەوام دەبێت.

دووشەممە ١٧ سەرماوەزی ١٤٠٤
٠٨ دسامبری ٢٠٢٥
بڕیارگای موکریانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *