لیژنەی زیندانیان و بێسەروشوێنان لە ڕۆژاڤا: 628 کەس بێسەروشوێنن و 138 کەسیش لە زیندانەکاندا ديلن

لێژنەی زیندانیان و بێسەروشوێنان لە ڕۆژاڤا ئامارێکی نوێی لەبارەی قوربانییانی پێکدادان و ڕووداوە مەیدانییەکانی سەرەتای ئەم ساڵ لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و شاری حەلەب بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تا ئێستا ٦٢٨ کەس بێسەروشوێنن.

لێژنەکە ئاماژەی بەوە داوە کە توانیویانە دڵنیاببنەوە لە دەستبەسەرکردنی ١٣٨ کەس لەو کەسانە لە زیندانەکانی حکومەتی کاتیدا لە شارەکانی ئیدلب، ڕەقە، دێرەزۆر، حەلەب، منبج و حومس.

بەگوێرەی زانیارییەکانی لێژنەکە، ئەم دۆسیەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕووداوانەی کە لە ماوەی نێوان ٦ بۆ ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و شاری حەلەب ڕوویاندا.

لەو ماوەیەدا هێرشی چڕ کرایە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، هاوکات لەگەڵ پرۆسەی دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ناوچەی دێرحەفەر کە تێیدا ڕووبەڕووبوونەوەی مەیدانی ڕووی دا.

لێژنەکە ئەوەشی خستە ڕوو کە بەهۆی ئەو پێکدادانانەوە، ژمارەیەک لە شەڕڤانانی هەسەدە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) کەوتوونەتە دەست دیلکراوییەوە، لە کاتێکدا چارەنووسی سەدان کەسی دیکە تا ئێستا نادیارە و لێژنەکە جەختیکردەوە کە سەرجەم ناو و پێڕستی بێسەروشوێنکراوان لای ئەوان بە شێوەیەکی فەرمی بەڵگەدار کراون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی داوای ماف و قەرەبووی دادپەروەرانە دەکەن

قه‌ندیل پرێس- ڕاپۆرتی تایبه‌ت کۆچبەرانی سەرێکانی لە حەسەکە داوای قەرەبوو و مافە سەرەتاییەکانیان دەکەن و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *