نزیکەی شەش مانگە ڕژێمهكهى بەشار ئەسەد ڕوخاوە، لەو ماوەیەدا سهربارى ڕوخانی ڕژێمی پێشوو، حەوت هەزارو 670 کەس لەو وڵاتە کوژراون، سهرچاوهكانیش دهڵێن، ئهو حكومهتى ئێستا نهیتوانیوه سیستمێكى مهدهنیى جێگیر لهسوریادا بونیاد بنێت.
بهبڕواى چاودێران، قۆناغی دوای ڕوخانی دهسهڵاتى بهشار ئهسهد، تائێستا نەیتوانیوە سیستمێکی مەدەنیی جێگیر دروستبکات، بەڵکو وڵاتەکە زیادبونێکی بێپێشینەی لەقەبارەی زیانە گیانییەکاندا بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها تیرۆرکردنو پاکتاوکردنی کەسایەتییە سیاسی، سەربازییو ئایینییەکانو شەڕی گروپەکانیش زیادیانکردوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی وردی لەبارەی سوریای دوای بهشار ئەسەد لەشەش مانگی ڕابردودا بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت، “ئامانجی ئەم ڕاپۆرتە تیشکخستنەسەر دیارترین ئەو پێشێلکارییانەیە کە لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدو چونە ناو قۆناغی گواستنەوەیەوە ڕویانداوە، تۆمارکردنیانە بەژمارە، وەک هەوڵێک بۆ بەشداریکردن لەئاشکراکردنی واقیعو هاندانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گرتنەبەری هەنگاوی جیدی بەرەو لێپرسینەوەو پاراستن”.
وهكو ڕوانگهكه باسیكردوه، لەسەرتاسەری سوریادا، لەدوای کەوتنی ئەسەدەوە، حەوت هەزارو 670 کەس کوژراون، لەماوەی نێوان 8ی کانونی یەکەمی 2024 تاوەکو 6ی حوزەیرانی 2025، لەئەنجامی بەردەوامیی توندوتیژییو پێشێلکارییەکان لەلایەن لایەنە ناوخۆییو دەرەکییەکانەوە، سەرەڕای ئاڵۆزییە ئەمنییە گەورەکە.
ههروهك جهختیكردوهتهوه، لەنێو قوربانییەکاندا، پێنج هەزارو 784 هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون کە 306 منداڵو 422 ئافرەتیان تێدایە، ئەمەش ئاڵۆزیى دۆخی ئەمنیو زیادبونی مەترسی لەسەر چینە لاوازەکانی کۆمەڵگه نیشاندەدات.
قەندیل پرێس