به‌په‌له

فاینانشیاڵ تایمز: ئیدارەی ترەمپ لەڕێگه‌ی سیاسەتی ئەوپەڕی فشارەوە دەیەوێت ئێران بەچۆکدا بێنێت

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بەپشتبەستن بەسەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەنیازە سیاسەتی “ئەوپەڕی فشار” دژ بەئێران جێبەجێبکاتەوە بەئامانجی تێکدانی توانای ئەو وڵاتە بۆ دابینکردنی دارایی بریکارە ناوچەییەکانی‌و پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

ئەو سەرچاوانە باس لەوەدەکەن، تیمی سیاسەتی دەرەوەی ترەمپ بەنیازە سزای توندتر بەسەر تاراندا بسەپێنێت، لەوانە سزا بەسەر کەرتی نەوت، هەر کە ترامپ لەمانگی یەکی ساڵی داهاتودا گەڕایەوە کۆشکی سپی، دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

شارەزایەکی ئاسایشی نەتەوەیی کە ئاگاداری ئەو قۆناغە گواستنەوەیە ڕایگەیاندوە کە ترامپ “بڕیاربوە ستراتیژی ئەوپەڕی فشار بۆ ئیفلاسکردنی ئێران بەزوترینکات بگەڕێنێتەوە”.

ڕۆژنامەکە ڕونیشیکردوەتەوە، ئەم هەنگاوە گۆڕانکاری لەسیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا پێکدەهێنێت، بەتایبەتیی لەبەر ڕۆشنایی ئەو نائارامییەی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕودەدات، کە دوای ئەو هێرشەی حەماس لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 دەستیپێکرد، خراپتر بوە، کە بوە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە .

ئەوەش هاتوە، ترامپ لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا خواستی خۆی بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەربڕی‌و وتی:”دەبێت بگەینە ڕێککەوتن، چونکە دەرئەنجامەکانی ترسناک دەبن،  بەڵام شارەزایان ئاماژەیان بەوەکردوە، ڕەنگە زۆرترین فشار لەپاڵنانی ئێران بۆ سەر مێزی دانوستان سەرکەوتوو نەبێت”.

ترامپ پێشتر لەخولی یەکەمیدا سیاسەتی “ئەوپەڕی فشار”ی دژ بەتاران جێبەجێکرد، بەوپێیەی لەڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 کە ئێران لەگەڵ زلهێزەکان واژۆیکردبوو، کشایەوە، سەدان سزای بەسەردا سەپاند، لەبەرامبەردا ئێران بەچڕکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی‌و زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم وەڵامیدایەوە.

لەسەردەمی ئیدارەی بایدن، سزاکان لەشوێنی خۆیان مانەوە، بەڵام بەتوندی جێبەجێنەکران، لەکاتێکدا ئیدارەی بایدن هەوڵی زیندوکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی‌و کەمکردنەوەی گرژییەکانیدا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، تیمی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ ترەمپ لەئێستادا سەرقاڵی داڕشتنی فەرمانی جێبەجێکردنە کە ئێران دەکاتە ئامانج، لەوانە توندکردنەوەی سزاکانی سەر هەناردەکردنی نەوت، کە ڕاستەوخۆ دوای دەستبەکاربونی ترەمپ جێبەجێبکرێن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دۆناڵد ترەمپ: هێرشمان کردە سەر داعش لە سووریا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، “لە سووریا هێرشمان کردە سەر داعش” و پێنتاگۆنیش کردنە ئامانجی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *