ئەرشیفی تاگەکان

ترەمپ: تەنانەت یەك وشەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی قسە ناكەم؛ دامەزراوە ئەتۆمییەکانیانمان لەنێوبرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی توندا دژ بە کۆماری ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە هیچ خواستێکی بۆ دانوستان لەگەڵ تاران نییە و بۆ جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی لەنێوچوون. ترامپ گوتی: بەپێچەوانەی ئۆباما كە ملیاردها دۆلاری لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە شکستخواردووەكەی بەرجام بە ڕێژێمی ئێران دا، من …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران دەتوانێت لە چەند مانگێکدا دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، ئەگەری زۆرە ئێران بتوانێت لە ماوەی چەند مانگێکدا دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەو زیانانەی بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بەر چەندین دامەزراوەی ئەتۆمیی وڵاتەکە کەوتووە. رۆژی شەممە 28ی حوزەیرانی 2025 رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رەتیکردەوە بەهۆی …

زیاتر بخوێنەرەوە

دیگۆ گارسیا، گرنگترین بنکەی ستراتیجى ئەمریکا

بنکەی دیگۆ گارسیا یەکێکە لە گرنگترین بنکە ستراتیجییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە جیهاندا، کە دەکەوێتە دوورگەکانی چاگۆس لە زەریای هیندی. چاودێرانی سەربازی و تەنانەت ئێرانیش لەوباوەڕەدان لەم بنکەیەدا ئەمریکا خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران. بنکەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی بەریتانیادایە، بەڵام تا ساڵی 2036 بەکرێدراوە بە سوپای ئەمریکا. ئەم دوورگەیە یەکێکە …

زیاتر بخوێنەرەوە

ترەمپ هەڕەشەی بۆمببارانکردنی لە ئێران کرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی بۆمببارانکردنى لە ئێران کرد، لە ئەگەری نەگەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی، گوتیشی “بەنیازە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا گفتوگۆ بکات”. لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی “ئێن بی سی نیوز”، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران لە گفتوگۆدان دەربارەی رێککەوتنی ئەتۆمی و جەختی لەوەشکردەوە، ئەگەر …

زیاتر بخوێنەرەوە

ڕۆژنامەیەكی ئەمریکی: ڕەنگە واشنتۆن بەهۆی پێشهاتەکانی سوریا ئەرکی هێزەکانی لە عێراق درێژ بکاتەوە

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕایگەیاند، ڕەنگە هێزەکانی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی درێژتر لەوەی لەسەری ڕێککەوتوون لە عێراق بمێنێتەوە، بەهۆی پێشهاتەکانی سوریا. لە سەرەتای ئەمساڵەوە حکومەتی عێراق و ئەمریکا گفتوگۆیان لەسەر خشتەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەستپێكرد. و گەیشتنە لێکتێگەیشتن و بڕیارە تا مانگی ئەیلولی ٢٠٢٥ بنکەی عەین ئەسەد بەجێبهێڵن. ڕۆژنامەکە …

زیاتر بخوێنەرەوە

ترەمپ لەڕێگه‌ی وڵاتێکی عەرەبییەوە داوای ڕێککەوتنی لەئێران کردوە

پێگەی i24NEWSی ئیسرائیلی بەپشتبەستن بەمیدیای عێراقی بڵاویکردوه‌تەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەڕێگەی سەڵتەنەتی عومانەوە پەیامێکی بۆ ئێران ناردوەو پێشنیازی ئەنجامدانی دانوستانی له‌ئاستى باڵادا كردوه‌. ئه‌و پێگه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، ترەمپ لەپەیامەکەیدا ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتڕاستکردوه‌تەوە، هەروەک ئاماژەی بەئەگەری گەیشتن بەڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمیی کردوە کە …

زیاتر بخوێنەرەوە

کابینەکەی دۆناڵد ترەمپ ئامادەیە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە پێکهێنانی ئیدارەی نوێی حکوومەتەکەی تەواو کرد، لە کۆی ئەو 16 پۆستەی کە کاندیدانیان بۆ دەستنیشان کراوە، پێویستیان بە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی پیران هەیە. زۆرینەی ئەوانەی کە ترەمپ لە ئیدارە نوێیەکەیدا هەڵیبژاردوون، کەسانی دڵسۆزی ئەون. لێرەدا دیارترین ئەو کەسایەتیانە دەخەینەڕوو کە ترەمپ بۆ خولی نوێی حکوومەتەکەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

فاینانشیاڵ تایمز: ئیدارەی ترەمپ لەڕێگه‌ی سیاسەتی ئەوپەڕی فشارەوە دەیەوێت ئێران بەچۆکدا بێنێت

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بەپشتبەستن بەسەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەنیازە سیاسەتی “ئەوپەڕی فشار” دژ بەئێران جێبەجێبکاتەوە بەئامانجی تێکدانی توانای ئەو وڵاتە بۆ دابینکردنی دارایی بریکارە ناوچەییەکانی‌و پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی. ئەو سەرچاوانە باس لەوەدەکەن، تیمی سیاسەتی دەرەوەی ترەمپ بەنیازە سزای توندتر بەسەر تاراندا بسەپێنێت، لەوانە سزا بەسەر …

زیاتر بخوێنەرەوە

نێچیرڤان بارزانی بۆ دۆناڵد ترەمپ: پیرۆزە و چاومان لە بەهێزکردنی هاوبەشیمانە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانسی جێگری کرد بەبۆنەی سەرکەوتنیانەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا. ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، “گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو و جەی دی ڤانس دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنیانەوە لە هەڵبژاردن”. …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەمریکا سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت

خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرن، لە هەڵبژاردنێکدا کە 244 ملیۆن ئەمریکی مافی دەنگدانیان تێیدا هەیە. ئەمڕۆ (سێشەممە، 5-11-2024) کاژێر 14:00 (بەکاتی هەولێر) بنکەکانی دەنگدان لە ئەمریکا دەکرێنەوە، براوەی ئەو هەڵبژاردنە 4 ساڵ سەرۆکایەتیی ئەمریکا وەردەگرێت و رۆژی 20ـی کانوونی دووەم سوێندی یاسایی دەخوات. ئەمە هەڵبژاردنی ژمارە 60ـی …

زیاتر بخوێنەرەوە