به‌په‌له

نێچیرڤان بارزانی بۆ دۆناڵد ترەمپ: پیرۆزە و چاومان لە بەهێزکردنی هاوبەشیمانە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانسی جێگری کرد بەبۆنەی سەرکەوتنیانەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، “گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو و جەی دی ڤانس دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنیانەوە لە هەڵبژاردن”.

هەروەها دەڵێت، “چاوم لە کارکردنی پێکەوەییە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئەمریکا”.

دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریداوە گوتاری سەرکەوتنی پێشکەش کرد و خۆی وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا ناساند.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *