ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دێر شپیگڵی ئەڵمانی، ڕایگه‌یاند، “له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا، دەستبەجێ پێکدادانەکان سەرهەڵدەدەن، بۆشایی ئه‌منی لەلایەن وڵاتانی دیکەی وەک تورکیا پڕدەکرێتەوە، ناوچەکە نوقم دەبێت بۆ پشێوی و هه‌ژمونی ئێران و میلیشیا شیعەکانی فراوانتر دەبێت، بونی ڕوسیاش بەهێزتر دەبێت، بەوەش ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا لە دیمەشقه‌وه ده‌توانێت هێرش بکاتە سەر ئیدارەی خۆسەر و هێزە سەربازییەکانی”.
ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە ئەردۆگان “دەیەوێت ناوچه‌كانمان بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە تەنانەت شانە تیرۆریستییەکانی داعش‌یش هێرش دەکەنە سەرمان بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن”.
قەندیل پرێس