بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لهدیدارێكى تهلهفزیۆنیدا ڕایگهیاند، “یەکخستنی پێشمەرگە ئاسان نییەو مەحاڵیش نییە”، دهشڵێت:”ئێمە میللەتمان لەگەڵە ئەگەر کورسیشمان کەمی کردبێت، وەک پارتی 800 هەزار دەنگمان هەیە، لەگەڵ دەنگی نەینەواو کەرکوکو ناوچەکانی مادەی 140ی بخەینەسەر، دەنگی پارتی لەملیۆنێک دەنگ ڕەتدەکات، ڕەنگە لەپەرلەمانی عێراق کورسیەکانمان زیادبکات، ئەگەر یەک بازنە بوایە، ڕەنگە پارتی 44 بۆ 45 کورسی بهدەستبهێنایه”.
فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بەیەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە وتی:”شۆڕش ئیسماعیل وتی، ئەرکەو ویستە، بەڵام لێرەدا کامە کاریگەرتر دەبێت لەسەر ئێمە مانان، ئەوەی پەیوەندیی بەپرسەکە هەیە، پارتیو یەکێتین، پارتەکانی دیکە بەحوکمی بوونیان لەو هەرێمەو پەیوەستبوونیان بەحکوومەتو پەرلەمانو هێزی پێشمەرگە، هێزی بەرگریی لەهەمووان پێکدێت نەوەک تەنها یەکێتییو پارتی، ئەوانیش دەبێت قسەی خێری تێدا بکەن، پرسی یەکخستنی پێشمەرگە ئاسان نییە، مەحاڵیش نییە”.
دهشڵێت:”پرۆسەکە ئاسان نییە، بەهۆی ئەو دەمارگیرییەی لەنێوانماندا هەیە، ڕاشکاوانەو کوردانە قسە دەکەم، ئاسانە ئەگەر ئیرادە هەبێت وەک سەرۆک بارزانی دەڵێت، ئینسان خۆی بەرامبەر هەموو شتێک ڕادەگرێتو دەتوانێت هەموو شتێک جێبەجێ بکات، بۆیە دەبێت ئیرادەی هەردوولا سەربکەوێت، بەمەش ئیرادەی هەرێمی کوردستان سەردەکەوێتو دوژمنەکانی ئێمە پێی قەڵس دەبن، بەڵام دۆستەکانمان پێی خۆشحاڵدەبن”.
بهرپرسه باڵاكهى پارتى ئهوهشى ڕونكردهوه، “کوردستان پێویستی بەکردارە نەک گوتار، لەعێراق هەر کاتێک شۆڕشی کورد بەهێز بوبێتو عێراق بێهێزبوبێت، کرانەوە دروستبوەو تەنازولیان کردوە، عێراق وڵاتێکی بەهێز نییە، بەڵام بەرامبەر بەئێمە خۆی بەهێز دەبینێت، چونکە ئێمە لەنێو خۆماندا بێهێزین”.
سهبارهت بهسهردانهكهى محەمەد شیاع سودانیش بۆ کوردستان میرانى وتى:”ئهو سهردانه ئاماژەیەک بوو بۆ ئەوەی بەکورد بڵێت هاتوم یارمەتی ئێوە بدەم، هاوکات بۆ ئەوەی نیشانی تورکیاو ئێرانیشى بدات کە ئێمە لەعێراق زمانێکی هاوبەشمان هەیە، بەئیدارەی ئەمریکی نوێش بڵێت: پەیوەندییەکانی کوردستانو بەغدا باشە”.
جهختیشیكردهوه، “ئاسان نییە شیکردنەوە بۆ کارکردنی ئەو سەرۆکە نوێیەی ئەمریکا بکرێت، چونکە پیاوی کارە، ئەوانەی لەبزنس کاردەکەن مشورەت ناکەن، بڕیار دەدەن، ئەمریکا بەلای ئەمریکییهكانهوه لەپێشەوەی هەموو شتێکە، سیاسەتی ئەمریکا جێگیرەو نەگۆڕە، بەڵام ئەمریکا دەبێت هەوڵێک بدات متمانە بداتەوە هاوپەیمانەکانی”.
فازڵ میرانی ئهوهشى ڕونكردهوه، “ئێمە وەک پارتی پشتیوانی چارەسەریی کێشەی کورد بوینە لەپارچەکانی دیکە بەشێوەیەکی ئاشتی، خۆشمان نەکردوەتە بەدیلی هیچ حزبێک لەو پارچانە”.
لەبارەی دانوستانەکانی دوای هەڵبژاردن، فازڵ میرانی ڕایگهیاند، “پێویستە پێشتر تیشک بخەینەسەر پێکهێنانی پەرلەمان، سەرۆکی هەرێم هەڵبژێرین، دوای ئەوە حکومەت هێواش هێواش دروستبکەین، پێویستە بهگوێرهى تواناکان لایەنەکان خواستیان هەبێت، شتێک نییە ڕێگریی لەدروستبونی حکوومەت بکات بەمەرجی ئەوەی بەرژەوەندیی وڵاتو میللەت لەسەروی بەرژەوەندیی حزبەکان بێت، لایەنێک دەیانەوێت خەڵکی وەک ئەوان بیربکاتەوە، نابێت ئەوەی تۆ دەتەوێت، خەڵک بەو شێوەیە بیربکاتەوە، ئەگەر کوردستان نەبێت ئێمە نابین”.
باسى مام جهلال دهكاتو دهڵێت:”ڕێزی مام جەلال ئەوە نەبوو بیگۆڕینو بیشکێنینو دەریان بکەین، مام جەلال ئەو شێوازەی لەگەڵ پارتی بەکار نەدەهێنا، مام جەلال کوردستانی لا مەبەست بوو، ڕێبازەکەی مام جەلال پەیڕەو ناکرێ، ئەوە کێشەیەکە ئێمە ڕوبەڕوی دەبینەوە، دەستی دەرەکی کوردستانی دابەشکردوەو دەستەکەش هەر ماوە”.
بۆ بەشداریی پێکهاتەکان لەحکومەتی داهاتوو، فازڵ میرانی نهیشاردهوه، “با پرسی یەکەمو دوەم چارەبکەین، ئینجا دێینەسەر کێشەی پێکهاتەکان، ئێمە بەبڕیاری سەرۆک بارزانی وشەی کەمینەمان لەفەرهەنگی خۆمان لاداوە، ڕێککەوتنی یەکێتی یاخود پارتی لەگەڵ پێکهاتەکان بەبێ یەکتر کێشەکە چارەناکات، بەڵام چارەکردنی کێسەی نێوان ئێمەو یەکێتیی، کێشەی پێکهاتەکانیش چارەدەکات”.
فازڵ میرانى ڕونیكردهوه، “ئەگەر ساختە لەهەڵبژاردن نەکرێت، پێویستە ڕازی بیت بەئەنجامی هەڵبژاردن، ئەگەر بڕوا بەهەڵبژاردن بکەین، دەبێت باوەڕمان بەدۆڕانو سەرکەوتن هەبێت، ئەگەر ئەوەنەبوو، نابێت بانگەشەی دیموکراسیی بکەین، هەرچەند هەڵبژاردن مانای ئەوەنییە هەرکەس هەڵبژاردنی کرد دیموکراسییە، بەڕای منیش هەڵبژاردنەکە دیزاین نەکرابوو، ئێمە میللەتمان لەگەڵە ئەگەر کورسیشمان کەمی کردبێت، وەک پارتی 800 هەزار دەنگمان هەیە، لەگەڵ دەنگی نەینەواو کەرکوکو ناوچەکانی مادەی 140ی بخەینەسەر، دەنگی پارتی لەملیۆنێک دەنگ ڕەتدەکات، ڕەنگە لەپەرلەمانی عێراق کورسیەکانمان زیادبکات، ئەگەر یەک بازنە بوایە، ڕەنگە پارتی 44 بۆ 45 کورسی بهدەستبهێنایه”.
قەندیل پرێس