سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٤ی خاکه‌لێوه، هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سه‌قز هه‌ڵیانکووتایه سه‌ر خانه‌قای ڕێبازی ئازادی له شاری سه‌قز و پاش بێڕێزییه‌کی زۆر، شێخ زاهید شه‌هابییان ده‌سبه‌سه‌ر کرد.
ئه‌وڕۆ کاتژمێر ٥ به کاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هێزێکی ئیتلاعاتی به بێ ئیزنی دادگا هه‌ڵیانکووتاوه‌ته سه‌ر ماڵ و خانه‌قای ناسراو به ڕێبازی ئازادی له شاری سه‌قز و شێخ زاهید شه‌هابی، شێخی ئه‌م خانه‌قایە و برای شێخ ئازاد شه‌هابی که له ڕێکه‌وتی ٢٨ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٣دا تێرۆر کرا، ده‌سبه‌سه‌ر کرد.
له کاتی ده‌سبه‌سه‌رکردنی ناوبراو جیا له بێڕێزی به ناوبراو و بنه‌ماڵه‌که‌ی چه‌کدارانی ئیتلاعات ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێک که‌لوپه‌لی که‌سیی ناوبراو وه‌ک کتێب و مۆبایله‌کانیدا گرتووه.
پێشتریش چه‌ندین جار ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌کانی ڕێژیم له ڕێگای جۆراوجۆره‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له شێخ ئازاد و خانه‌قای کردبوو.
موریدانی خانه‌قای ڕێبازی ئازادی داوایان کردووە کە خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی سه‌قز و ناوه‌نده داکۆکیکاره‌کانی مافی مرۆڤ له ئاست ئه‌م بێڕێزی و پێشێلکارییانه‌دا بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێست بنوێنن.
قەندیل پرێس