سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: ئەرکمان ئامادەکردن و پێشنیازکردنی هەمواری یاسا دەبێت

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی ئامانجی ئەو لیژنە پەرلەمانییەی پێکهێنراوە رایگەیاند، ئەرکیان دانوستانکردنە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان و گەیاندنی پێشنیاز و ئامۆژگارییەکان بە پەرلەمان و ئامادەکردن و پێشنیازکردنی هەمواری یاسایە لەپێناو بە هەمیشەییکردنی ئاشتی.

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وتاری کردنەوەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەو لیژنە پەرلەمانییەی پێشکەشکرد، کە تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری پێکهێنراوە و رایگەیاند، ساتی ئەوتۆ هەیە کە تەنیا کاریگەری لەو ساتەدا نا، بەڵکو داهاتووی گەلەکەش دیاری دەکات، ئێستا “ئێمە لە سات و رۆژێکی لەوشێوەیەداین”.

راشیگەیاند: “ئەم کۆبوونەوەیە سەرەتای دەستپێکی کاری لیژنەکەمان نییە، بەڵکو دەستپێکی ژیاندنەوەی ئومێدی گەلە بە ئایندە. لێرە ئێمە شایتەحاڵی دەستپێکی قۆناغێکی نوێین”. ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەکەیان وەک ئۆرگانێکی راوێژکاریی دانوستانکار دەست بەکارەکانی دەکات.

نوعمان کورتوڵموش گوتیشى، لیژنەکە نوێنەرایەتی 98%ـی کۆمەڵگە دەکات و ئەرکی سەرەکی ئەم لیژنەیە نووسینەوەی دەستوور و ئەنجامدانی ریفۆرمی یاسایی نییە.

راشیگەیاند، خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانانی، تایبەت نییە بە هیچ کەس و پارتێک و بەشێوەی راستەوخۆ پرسی گەلەکەیانە و “ئەم پرۆسەیە پرسی مانەوەیە کە پەیوەستە بە داهاتووی تورک و کورد و هاوڵاتییان لە هەر چینێک”.

بە گوتەی کورتوڵموش، ئەو پرۆسەی چەکدانانەی بەشێک لە ئەندامانی پەکەکە، هەرگیز ئەنجامی سەودا و مامەڵەیەک نەبووە، بەڵکو رەنگدانەوە و ئەنجامی رژدیی گەلی تورکیا بووە لەپێناو خۆشگوزەرانی و پێکەوەیی.

کورتوڵموش جەختی لە بنەمانی شەفافیەت، روونی و فرەیی لە کارکردنی لیژنەکەدا کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، میدیای سەرۆکایەتی پەرلەمان زانیاریی لەبارەی کارەکان دەداتە رایگشتی.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *