ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، توركیا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی یاسایه‌كه كه رێگه ده‌دات گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له عێراقه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو ماڵ و حاڵیان له توركیا‌و هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی وڵاتی سێیه‌م ده‌كرێن.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسێكی باڵا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رچاوه‌یه‌ك له حزبێكی سیاسی كوردی له توركیاوه بڵاویكرده‌وه، پڕۆژه یاسا پێشنیاركراوه‌كه، پاراستنی ژیانی ئه‌و گه‌ریلایانه مسۆگه‌ر ده‌كات كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه نیو ماڵ و حاڵی خۆیان.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕو، به‌ڵام یاساكه لێخۆشبون له‌و چه‌كدارانه‌ی پێش‌و له‌خۆناگرێت كه “تاوان”یان ئه‌نجامداوه‌و به‌پێی یاساكه‌ش هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه ره‌وانه‌ی وڵاتی سێیه‌م ده‌كرێن.
هه‌ردو سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، به‌گوێره‌ی ره‌شنوسی یاساكه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به چه‌ند وه‌جبه‌یه‌كی جیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ توركیا.
به‌رپرسه باڵاكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرابكرێت، وتوشیه‌تی، ره‌نگه پڕۆژه یاساكه له‌م مانگه‌دا بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی توركیا.
قەندیل پرێس