به‌په‌له

دەم پارتی: پێکەوە دەتوانین ئاشتی مەزن بکەین

دەم پارتی ئەنجامنانەی ئەنجوومەنی پارتەکەی ئاشکرا کرد و گوتی: “پێکەوە دەتوانین ئاشتی مەزن بکەین. دەتوانین ئاشتی بە دیموکراسی تاجدار بکەین”.

دەم پارتی ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارتەکەی ئاشکرا کرد کە ٢٢ـی تەمموز لە ئەنقەرە ئەنجامدرا.

ئاماژە بەوە کراوە، لە ١٣هەمین ساڵیاددا، ئەنجوومەنی پارتەکە سڵاوی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکات، هەروەها دەڵێت: “ئەو کەسانە بەڕێزەوە بیردەهێنینەوە کە بۆ یەکسانی و ئازادیی گەلان گیانیان لەدەستدا. هەروەها کۆبوونەوەکەمان لە ١٠هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پیرسوسدا، ٣٣ ڕێبوارەکەی هیوا بیردەهێنێتەوە کە بۆ یەکگرتن لەگەڵ ئەوانەی دژی تاریکیی داعش شەڕ دەکەن، لە پیرسوس کوژران. ئێمە پابەندبوونی خۆمان بۆ ئاشتی و یەکسانی و ئازادی و سۆسیالیزم دووپات دەکەینەوە”.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پێشکەوتنی گرنگ ڕوودەدەن، ڕووداوەکانی سوریا و غەززە نیشانی دەدەن کە ئەو مۆدێلەی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئافراندوویەتی تاکە چارەسەری ئەڵتەرناتیڤی ڕاستەقینەیە بۆ گەلانی هەرێمەکە.

هەروەها ئاماژە دەکات هێرشی جیهادییەکان دژی عەلەوییەکان و مەسیحییەکان و کۆمەڵکوژیی ئەم دواییەی دروزییەکان، دووپاتی دەکاتەوە ڕێگەی چارەسەری ئیرادەی ئازادیی گەلی سوریا کە بە هەموو ڕەنگ و دیدگاکانەوە بڕیار لەسەر بنیاتنانی سوریا بدەن. پشتگوێخستنی هەمەڕەنگی و فرە ناسنامەیی و سەپاندنی زیهنیەتی تاکڕەوی دەوڵەت، تەنها کێشە و ئازارەکانی سوریا گرانتر دەکات.

پرۆسەکە

لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە، تەوەری هەرە گرنگی کۆبوونەوەکە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، کە بەهۆیەوە خەریکە چارەسەرێکی ئاشتییانە و دیموکراتیک بۆ پرسی سەد ساڵەی کورد دەدۆزرێتەوە.

تیشکخرایە سەر پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و مەراسیمی سووتاندنی چەکەکان لە سلێمانی، دەڵێت: “ئەم هەنگاوە تێپەڕین لە قۆناغی شەڕەوە بۆ سیاسەتی دیموکراتیک نیشان دەدەن. بەڕێز ئۆجالان لە پەیامە ڤیدیۆییەکەدا ئەم قۆناغە وەک “سیاسەتی دیموکراتیک” و “یاسای یەکپارچە” بەناو دەکات. ئەو پەرلەمان وەک شوێنی دۆزینەوەی چارەسەر لە چوارچێوەی دەستووردا نیشان دەدات، وە دەبێت هەنگاوی پێویست لە بواری یاسایی و سیاسەتدا بنرێت. یاساکانی ئینتیگراسیۆنی دیموکراتیک/پۆزەتیڤ و یاساکانی ئازادیی کە بناغەی پەیامەکانی پێکدەهێنین، ئامانجیانە کە پەیمانێکی کۆمەڵایەتیی نوێ لەسەر بناغەی یەکسانی بۆ هەموو گەلان دابڕێژرێت”.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کۆمیسیۆنەی کە لە پەرلەمان پێکدەهێنرێت دەتوانێت ڕۆڵێکی مەزن بگێڕێت، دەم پارتی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ سەرکەوتنی کارەکانی کۆمیسیۆنەکە.

دووپاتکراوەتەوە، مەراسیمی سووتاندنی چەکەکان لە ١١ـی تەمموز لە سلێمانی نیشاندانی ئەنجامێکی بوێرانە و پێداگرانەیە، دەڵێت: “تەڤگەری کورد لەبەرچاوی جیهان، ئیرادەی پێداگرانە و هەمیشەیی خۆی ڕاگەیاند، هاوکات بانگەوازێکی لە دەوڵەت و حکومەت کرد”.

ئاماژە بەوە دەکات، کۆتاییهاتنی شەڕ گرنگییەکی مێژوویی هەیە و لەگەڵ گرتنەبەری ڕێچکە یاساییە پێویستەکان، ڕێگە بۆ دیموکراتیکبوونی کۆمەڵگە دەکاتەوە، هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەریی هەمیشەیی و دیموکراتیکی پرسی کورد، پاش ئەم گۆڕانکارییە یاساییانە، دەتوانرێت لە ژینگەیەکی دیموکراتیکدا تاوتوێ بکرێت.

کۆبوونەوە

دەم پارتی ئاماژە بەوە دەکات، بۆ دەرخستنی دیدگاکان سەبارەت بە ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک نزیکەی ٢ هەزار کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، لەم کۆبوونەوانەدا ژنان و گەنجان و هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە بەشداربوون، جەختکراوەتەوە لەسەر گرنگی بەکۆمەڵایەتیکردنەوەی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی کۆمەڵگە.

دەم پارتی جەخت دەکاتەوە، پارتەکەیان ئەکتەرێکی سەرەکی ئەم پرۆسەیە و لە ئایندەدا ڕۆڵی گەورەتر دەگێڕن بۆ سەرخستنی، بەڵام بەشداری بەرچاوی تەواوی جڤاک گرێدراوە بە هاویشتنی هەنگاوی دیموکراتیک لەلایەن حکومەتەوە.

دەم پارتی بانگەواز لە هەموو پارتەکان و ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگە دەکات: “دەتوانین پێکەوە ئاشتی پێشبخەین، دەتوانین پێکەوە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بکەین. دەتوانین ئاشتی بە دیموکراسی تاجدار بکەین. بۆیە وەرن کۆبوونەوە گشتییەکان بگۆڕین بۆ کۆڕبەندی هەرێمی بە بەشداری بەرفراوانتر. وەرن لە هەموو شار و ناوچەیەک پلاتفۆرمی ئاشتی و دیموکراسی بنیات بنێین”.

لەکۆتاییدا دەڵێت: “ئێمە بەڵێنی ئاشتی و دیموکراسییمان دا بە گەلەکەمان. ئێستە کاتی ئەوەیە لەڕێگەی یاسا دیموکراتیکەکان و دامەزراوە دیموکراتیکەکان و بەشداریی کۆمەڵایەتییەوە بەڵێنەکەمان بەدی بهێنین”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەزڵوم عەبدی: بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەجێگەی خۆیان دەمێننەوە

مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ باس له‌ ورده‌كارییه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 29ی كانونی دوه‌م ده‌كات و ده‌ڵێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *