به‌په‌له

دەزگای ئاسایشی هەرێم: بکەرانی ڕووداوی تەقەکردن لەڕۆژنامەنووس (هێمن مامەند) دەستگیرکران

قەندیل پرێس – سلێمانی

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد توانیان بکەرانی ڕووداوی تەقەکردن لەڕۆژنامەنووس (هێمن مامەند) دەستگیرکەن و دەستنیشان بکەن.

شەوی ٢٠٢٥/٩/٢ ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ( هێمن مامەند ) لەگەرەکی عەقاری شاری سلێمانی، لەلایەن دوو کەسی ماتۆڕ سوار کە دانیشتووی هەولێر-بنەسڵاوەن، بەناوەکانی ( ش،ر،م،س ) و ( س،ه،ر،م ) درایە بەر دەستڕێژی گولە و بە دوو فیشەک بریندارکرا.

لەسەر ئەم رووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم بە بڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی ( ٣١/٤٠٦ )لەیاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی ڕووداوی تەقەکردنەکە دەرچووە و بەپێی  بەڵگەکان، ئەندامانی تیمەکەیان دەستگیرکراون و  دوو تۆمەتباری دیکە لەئەنجامدەرانی تاوانەکە بەرەو پارێزگای هەولێر هەڵاتوون.

لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کۆی پیلانەکەیان بەرنامە دارێژڕاوبووە بۆ تاوانێکی ڕێکخراو، مەبەستیان تیرۆرکردنی چالاکوان و ڕۆژنامەنووس ( هێمن مامەند ) بووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەداهاتوودا ووردەکاری پیلانەکە و زانیاری لەسەر بکەرانی ئەم هەوڵی تیرۆرکردنە بۆ ڕای گشتی دەخاتە ڕوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *