قەندیلپرێس: شۆرشی ژن ژیان ئازادی چۆن و لەپێناو چیدا سەریھەڵدا، ھۆکار و سەرچاوەی ئەم شۆڕشە چی بوو و کاریگەری و لێکەوتەکانی چی دەبێت بەسەر رۆژھەلات، ئێران و جیھان ؟
زاهیدە مەمۆ: دوای دوو ساڵ لە شۆرشی ژن ژیان ئازادی لە رۆژھەلاتی کوردستانەوە وەکو ھێز، ئیرادە و لافاوێن سەری ھەڵدا و لە ھەموو جیھان بڵاوبوویەوە.
سەرچاوەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی نێزیکەی پەنجا ساڵە لەژێر رۆشنایی فکرو فەلسەفەی رێبەر ئۆجەلاندا خەباتی خۆی بەردەوام دەکا و لە رۆژھەلاتی کوردستانەوە نوێ دەبێت، رووبەرووی نادادی و سیستەمی ئایینی ئێران دەبێتەوە کە ژنان سەرکوت دەکەن و شۆڕشی ژن لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان سەردەکەوێت چونکە ژن سەرچاوەی ژیانە و دەبێت ئازاد بێت.
قەندیلپرێس: بەرنامەکانتان بۆ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی و دەستپێکی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چییە؟ هەروەها بە گشتی چ بەرنامەیەکتان بۆ دووبارە زیندوو کردنەوە و گڕ و تین دان بە بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و رۆژھەلاتی ناوەراست هەیە؟
زاھیدە مەمۆ: لە ساڵیادی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دا لە رۆژھەلاتی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتی ئایینی ئێران ھەموو ھەوڵێک دەدات ئەم شۆرەشە سەرکوت و بێدەنگ بکات، بۆیە پێویستە شۆڕشەکە بەردەوام بێت تا گۆڕانکاری دروست دەبن.
ئێمەش وەکو ئاکادیمای ژنۆلۆژی و بە ھاوبەشی لەگەڵ ژنانی ڕۆژھەلاتی ناوەراست و جیھان بە فۆرمێکی جیاواز و سەردەم بەردەوام دەبین وەک چون ئێستا دەبینن لە ولاتێکی وەکوو ھندستان سلۆگان و درۆشمی ژن ژیان ئازادی بە فەرھەنگ و زمانی کوردی بەرزدەکرێنەوە.
بۆ ساڵیادی شەھادەتی ژینا ئەمنی و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ئێمە کار لەسەر ڕێکخستنی ژنانی ئازاد دەکەین کە بەرانبەر سیستەمی ئایینی و پیاوسالاری ئێران بوەستن، ھەروەھا لە وڵاتانی رۆژھەلاتی ناوەراست و جیھانیش لە گفتۆگۆ و چالاکیداین کە ئەم شۆڕشە زیندو و بەردەوام بێت.
قەندیلپرێس: بارودۆخی ژنان لە ڕۆژئاوا، باکوور و باشوور چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ پێگەی ژنان لە پە,کە,کە و ڕۆڵی ئەوان لە پێکهاتەی پە,کە,کە چییە؟
زاھیدە مەمۆ: لە مێژوی کورددا ژنان ڕۆلی گرنگیان ھەبوو لە ھەموو بوارێکدا و خاوەن بڕیار بوونە، ئێستا ژنان بەگشتی لە کوردستان بەرخۆدان دەکەن و رووبەرووی ئەو ئاڵنگاری و کێشانە دەبنە کە ڕووبەروویان دەکرێن وەک چۆن لە رۆژھەلاتی کوردستان سیستەمی ئۆلپەرستی (ئایینی) کۆماری ئیسلامی ئێران ھەوڵی قڕکردن و سەرکوتکردنی ژنان دەدەن، لە باکوری کوردستانەوە سیاسەتی راسیزمی دەوڵەتی تورکیا دژی کورد دەوەستێت و ژنان تێیدا قوربانین، لە باشور و رۆژئاوای کوردستانیش لەژێر فشاری دەرەکیدان بۆ تێکدانی کۆمەڵگا.
بەڵام ژنانی کورد لە ھەموو پارچەیەکی کوردستان توانیویانە ئەو قۆناغە تێپەرێنن کە ژن سەرکوت و بندەست بکرێن، بەڵام پێویستی بە خەباتی زیاتر ھەیە.
دەربارەی پێگەی ژنان لە پە,کە,کە و ڕۆڵی ئەوان، لەژێر رۆشنایی راسپاردەکانی رێبەر ئۆ,جە,لان ژنان لەنێو ریزەکانی تەڤگەری کوردی دا پێگەی ھاوتا و ھاوشێوەی پیاوانە و بە دامەزراندنی سیستەمی ھاوسەرۆکایەتی ژنان لە پێگەی بڕیاردانان دان ، ئەم سیستەمە کە لە رۆژئاوای کوردستانیش کەوتە بواری جێبەجێکردن ئێستا لە ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژھەلاتی سوریادا ژنان لە پێگەی سەربازی، ئیداری، جڤاکی و ئابوری و سیاسی و ھەموو بوارێکدا ڕۆلی خۆیان دەگێرن و بەرەو پێشچونێکی باش بەخۆیانەوە بینیوە.
قەندیلپرێس: فەلسەفەی ژنۆلۆژی چییەو ئایا توانیویانە بەو ئامانجانەی کە بەڕێز عەبدۆڵا ئۆ,جا,لان دیاری کردوون بگەیەن؟
زاھیدە مەمۆ: پێناسەری ژنۆلۆژی واتای ژن و ژیانە کە رێبەر ئۆ,جە,لان لە ساڵی ٢٠٠٨ مانیفستۆیا سۆسیۆلۆژیا ئازادیدا بۆ ژنان پێشنیار کرد، کە ماوەی پەنجا ساڵ لە خەباتی شاخ و شاردا بەردوام ببوو.
ئێمە لەچارچێوەی ئاکادیمیا، دیبلۆماسی، خۆرێکخستن، لێکۆلین و پەروەردە کارەکەمان ئەنجامددەین کە دەمانەوێ ژنۆلۆژی وەک زانستێکی ژن لە ھەموو جیھان بڵاوبکەینەوە و ھەموو ژنێک پێویستی بە ئازادی و ژیانە.
ئەو بەرنامەی رێبەر ئۆ,جە,لان دایڕشتووە بەرەو قۆناغێکی باش جێبەجێدەکرێت، بەڵام بەھۆی خراپی دۆخی ژنان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەراست پێویستمان بە خەباتی زیاترە چونکە بەرنامەمان بۆ ژنانی ھەموو گەلانە و ھاوکاریان بین لە پاراستی ماف و ئازادیان.
ئامانجی ژنۆلۆژی گوێگرتنی دەنگی ژنان، ھەستکردن بە ئازار و ژان و دواتر لێکۆلین لە رێچارە و چارەسەرکردنی کێشە ژنانە.
قەندیل پرێس