به‌په‌له

ئەرشیفی تاگەکان

سزای لەسێدارەدانی بەشداربوویەکی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادیی” پەسەند کرا

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، سزای لەسێدارەدانی بەشداربوویەکی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادیی” لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەندکرا، دەشڵێن، ئەو زیندانییە سیاسییە لە ئێستادا مەترسیی لەسێدارەدانی لەسەرە. ڕێکخراوی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی بەشداربوویەکی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادیی” بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو. لە هەواڵەکەدا هاتووە، لە لایەن لقی ٩ـی …

زیاتر بخوێنەرەوە

بۆکانسەپاندنی سزای سێدارە بەسەر پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە بۆکان

تەیفوور سەلیمی بابامیری، تەمەن ٤٧ ساڵ، سۆران قاسمی، تەمەن ٢٨ ساڵ، پژمان سوڵتانی، تەمەن ٣٠ ساڵ، کاوە ساڵحی، تەمەن ٤٠ ساڵ و ڕزگار بابامیری، تەمەن ٤٢ ساڵ هەر یەک لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتەکانی “بەغی” و “موحاربه” سزای بەندکران و بە تۆمەتی “ئەندامییەتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان” …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی بەهۆی پاڵپشتی لە پەخشان عەزیزی بە پڕوپاگەندەی دژ بە حکومەت تۆمەتبار کرا

ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، کە لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لە تاران کوژرا و بووە هۆی دەستیپێکی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی”، لەم دواییانەدا لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە چەند جار بانگ کراوە و بە “پڕوپاگەندەی دژ بە حکومەت” تۆمەتبار کراوە. ئەمجەد ئەمینی بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرامەکەی خۆیدا …

زیاتر بخوێنەرەوە

نادر جه‌ماعه‌تی: ئەگەر شۆڕش بە گڕ و تینی هەوەڵەو بەردەوام نەبو نە لە لاوازی گەل بەڵکو لە بێ هێزی و بێ بەرنامەیی حیزبەکان و ئۆپۆزیسیون بوو

وتووێژی “قه‌ندیل پرێس” له‌گه‌ڵ چالاکی سیاسی “نادر جه‌ماعه‌تی” به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی ژن ژیان ئازادی (ژینا) نادر جه‌ماعه‌تی، چالاکی سیاسی، ده‌ڵێت: “دروشمی ژن ژیان ئازادی بەرهەمی ئەرک و ئەمەکی هەڤاڵانی ئا.پۆ.چی و هژمونی سەرۆکایەتی بو کە شیرین عەلەمهولی پێش چواردە ساڵ بە سەر دیواری زیندان حەکی کرد و دیسان لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

فه‌ریبا محه‌ممه‌دی: جورج تاون وەک پەڵەیەکی رەش دەمێنێتەوە کە گورزی کوشندەی دا لە شۆرشی ژینا و پرۆسەی یەکگرتنەوەی کۆمەڵەش

فه‌ریبا محه‌ممه‌دی، جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌ڵێت: “ئەوەی لە شۆرشی ژینا زیاتر خۆی نیشاندا پێداگری لە سەر شوناسی نەتەوەیی بە روانگەیەکی ئەمرۆیی و گەشە کردنی ئاستی وشیاری کۆمەڵگە بۆ پرسە جۆراوجۆرەکان بوو. هەر لە کاتی ناشتنی تەرمی ژینا لە گۆرستانی ئایچی خەڵک هاواری کرد “هەتا کورد دەوڵەتی نەبێ ئەمە …

زیاتر بخوێنەرەوە

دیداری قەندیل پرێس لەگەڵ بەڕێز زاهیدە مەمۆ ئەندامی ئاکادیمی ژنۆلۆژی/ نوێنەری بەشی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست

قەندیل‌پرێس: شۆرشی ژن ژیان ئازادی چۆن و لەپێناو چیدا سەریھەڵدا، ھۆکار و سەرچاوەی ئەم شۆڕشە چی بوو و کاریگەری و لێکەوتەکانی چی دەبێت بەسەر رۆژھەلات، ئێران و جیھان ؟ زاهیدە مەمۆ: دوای دوو ساڵ لە شۆرشی ژن ژیان ئازادی لە رۆژھەلاتی کوردستانەوە وەکو ھێز، ئیرادە و لافاوێن سەری ھەڵدا و …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئازاد حاجی ئاقایی: سیاسییەکانی کورد، ئێستاکەش لە سۆنگەی سەردەمی ٤٥ سال پێش دەڕواننە چەمکی سیاسەتکردن

ئازاد حاجی ئاقایی، ده‌ڵێت: “تێگەیشتنی ئۆپۆزیسیونی ئێرانی، بە جەمسەربەندییە چەپ و ڕاستەکەیەوە، بە هەندێک تێڕوانینی وردەوە نەبێت، لە ئێران وەک یەک نەتەوە، یەک زمان و یەک ئاڵا، بە تەواوی جێگیر بووە. مێژوو نووسیی ئێرانی بیرەوەری و میتۆلۆژیاکانی کردووە بە مێژووی دامەزراوە و وەک بابەتی سیاسی-ئایدۆلۆژیک و ناسنامەیی بەرهەمی دێنێتەوە. لەلای …

زیاتر بخوێنەرەوە

د. شەماڵ سۆفی‌میرزا: ئەم شەڕە لەوانەیە دەرفەت بۆ بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بخوڵقێنێ کە بێتەوە سەرپێ

د. شەماڵ سۆفی‌میرزا دەڵێت: ” هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسووڵخانەی ئێران هەڵەیەکی مەحاسباتی نەتەنیاهو بوو بۆ رزگار بوون لەو قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکیانەی کە تێیکەوتبوو. ئیسرائیل پێیوابوو هێرشەکە لە هەرایەکی نێودەوڵەتی تێناپەڕێ و هێرشەکە بەشی ئەوەندە دەکات خۆی لە قەیران بپارێزێ، بەڵام هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نیشانی دا کە …

زیاتر بخوێنەرەوە

حه‌سه‌ن ڕه‌حمان په‌نا: بایکۆتی ئەم هەڵبژاردنە تەئکیدێکە لەسەر درێژەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی

تێبینیی: ئه‌م وتووێژه له ڕێگای ته‌له‌فوون ئه‌نجام دراوه‌و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی وه دره‌نگ بڵاوبوونه‌وه‌ی له ئه‌ستۆی قه‌ندیل پرێسدایه. قه‌ندیل‌ پرێس: سڵاو و ڕێز کاک حەسەن، سپاستان دەکەین ئەم وتووێژەتان لەگەڵ قەندیل‌پرێس قەبووڵ فەرموو، وەکوو پرسیاری یەکەم، هەروا کە ئاگادارن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەڵبژاردنی 11ی ڕەشەمەی مەجلیسی کۆماری ئیسلامییان تەحریم کردووە، …

زیاتر بخوێنەرەوە

کۆماس شابازی: بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکان وەک خیانەتێکی مەزن لە شەهیدانی ژن، ژیان ، ئازادی دێتە ئەژمار

کۆماس شابازی، ڕۆژنامەنووس دەڵێت: “لەدوای دامرکاندنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و هێرش و گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر پارتە کەمپ نشینەکان وای کرد حزبە کەمپ نشینەکان بەتەواوی بڕۆنە قۆناغێکی ‌بێدەنگی و بگرە بێ هەڵوێستیش، ئەگەر مۆنیتۆری هەڵوێستەکانیان بکەین دەر دەکەوێت چەندە لاواز و بە شێوازێکی نەرمە لیقانە لە هەمبەر ڕژیمی …

زیاتر بخوێنەرەوە