قەندیل پرێس
لە کاتێکدا خولی دووەمى دانووستانەکانى ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت، ئەمرۆ 17ـی شۆباتی 2026 عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران وەڵامێکی توندی دناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایبدایەوە و راگەیاند:
وا دیارە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام دەڵێت سوپاکەمان بەهێزترین سوپای جیهانە، بەهێزترین سوپای جیهان ڕەنگە هەندێک جار ئەوەندە زلەیەکی توندی لێ بدرێت کە نەتوانێت لە جێی خۆی هەستێتەوە.
بەردەوام دەڵێن ئێمە کەشتیی جەنگیمان بۆ لای ئێران ناردووە. زۆر باشە، کەشتی بێگومان ئامرازێکی مەترسیدارە، بەڵام مەترسیدارتر لە کەشتیی جەنگی، ئەو چەکەیە کە دەتوانێت ئەم کەشتییە بەرێتە قووڵایی دەریاوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە یەکێک لە قسەکانی ئەم دواییانەیدا وتوویەتی کە 47 ساڵە ئەمریکا نەیتوانیوە کۆماری ئیسلامی لەناو ببات؛ سکاڵای لای گەلی خۆی کردووە. 47 ساڵە ئەمریکا نەیتوانیوە کۆماری ئیسلامی لەناو ببات، ئەمە دانپێدانانێکی باشە. منیش دەڵێم: تۆش ناتوانیت ئەو کارە بکەیت.
هاوکات دەربارەی خولی دووەمى دانووستانەکانى ئەمریکا و ئێران عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران راگەیاند:
من لە جنێڤم بە نیازێکی ڕاستەقینەوە بۆ بەدەستهێنانی ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ هاتووم، ئەوەی لەسەر مێزى گفتۆگۆى ئێمە نییە، خۆبەدەستەوەدانە لە بەردەم هەڕەشەکاندا.
ئەمڕۆ بەدر ئەبوسەیدی وەزیری دەرەوەی عومان لە جنێڤ ئامادەى کۆبوونەوەکان دەبێت وەک نێوەندگیر لە نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکادا.
ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ لە جنێف خولی دووەمى دانووستانەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیرى عومان بەڕێوەبچێت.
قەندیل پرێس