لە مزگەوتێکى حومس تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون و 21ـى دیکەش برینداربوون.
مزگەوتێکى کردووەتە ئامانج
ئاژانسی فەرمیی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا “سانا” ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەناو مزگەوتى ئیمام عەلى لە گەڕەکى وادى زەهەب لە حومس ڕوویداوە.
لەکاتى وتارى هەینى دا بووە و قوربانى لێکەوتووەتەوە
ئاماژەى بەوەشکرد، بەگوێرەى زانیارییە بەراییەکان لە تەقینەوەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 کەسى دیکەش برینداربوون.
مزگەوتەکە هي عەلەوییەکانە
ئەو مزگەوتەى تەقینەوەکەى تێیدا ڕوویداوە تایبەتە بە پێکهاتەى عەلەوییەکان.
زیادبوونى ڕووداوى تەقینەوەکان
ڕۆژى 22ـى حوزەیرانى 2025، تەقینەوەیەکى بەهێز لە کڵێساى مار ئەلیاس، لە دیمەشقى پایتەختى سووریا ڕوویدا و بەهۆیەوە 20 کەس گیانیان لە دەست دا و 52 کەسى دیکەش برینداربوون.
لە پاش ڕووداوەکانى سووریا و هاتنە سەر دەسەڵاتى ئەحمەد شەرع، ئەوە دووەمجارە تەقینەوە لە سووریا ڕووبدات.
قەندیل پرێس