به‌په‌له

تۆماس باراک و فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوە

نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، تۆماس باراک، هاوڕێ لەگەڵ فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، سەردانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریایان کرد و لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبوونەوە. هەروەها ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی هەسەدە، لە دیدارەکەدا ئامادەبوو.

ئامانج: یەکگرتوویی و سەقامگیری
تۆماس باراک رایگەیاند کە ئامانجی سەردانەکەیان پێدانی دەرفەتێکە بە “سووریایەکی نوێ” بۆ بەدیهێنانی یەکگرتوویی، سەقامگیری و ئاشتی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.

رێککەوتن لەسەر روبەڕووبوونەوەی داعش
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستی خێراکردنی هەنگاوەکانی رێککەوتنی 10ی ئازار کرایەوە. هاوکات هەردوولا رێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگییە هاوبەشەکان بۆ روبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی رێکخراوی داعش و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سوپای تورکیا بە تۆپخانە گوندەکانی دهۆکی کردە ئامانج

شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا ناوچەکانی ناو قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆکیان لە باشووری کوردستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *