به‌په‌له

تونجەر باکرهان: ئەوەی لە ئارادایە هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی “پرۆسەی ئاشتی” بەڵکو تەنها “پرۆسەی گفتوگۆیە”

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دەم، ڕایگەیاند، ئەوەی لە تورکیا لە ئارادایە هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی “پرۆسەی ئاشتی”، بەڵکو تەنها “پرۆسەی گفتوگۆیە”، چونکە کێشە بنەڕەتییەکان وەک پرسی قەییوم و زیندانیانی سیاسی هێشتا چارەسەر نەکراون.

“پرۆسەی گفتوگۆ، نەک ئاشتی”
لە کۆنگرەی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە ئەنقەرە، باکرهان ڕەخنەی لە دۆخی سیاسیی تورکیا گرت و وتی:
“ئێمە ئێستا گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەیەکەوە دەکەین، بەڵام هێشتا پرۆسەی ئاشتی و دیموکراسی نییە، بەڵکو پرۆسەی گفتوگۆیە. ئەگەر هەموومان شان بدەینە بەر ئەم پرۆسەیە و سەربکەوین، ئینجا دەبێتە پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتیزەکردن.”

“دەمیرتاش و یوکسەکداغ هێشتا لە زیندانن”
هاوسەرۆکی پارتی دەم ئاماژەی بەوەکرد کە سەرەڕای گفتوگۆکان، هێشتا دەسەڵات پابەندییەکانی جێبەجێ نەکردووە:
زیندانیانی سیاسی: “هێشتا بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ ناکرێن و دەمیرتاش و یوکسەکداغ و هاوڕێکانیان لە زینداندانن.”
قەییومەکان: “هێشتا قەییومەکان بەردەوامن.”
فشارەکان: “فشارەکانی سەر جەهەپە بەردەوامن.”

داوای یەکڕیزیی ئۆپۆزسیۆن
باکرهان داوای لە هەموو پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان کرد کە پێکەوە کاربکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسەتەکانی دەسەڵات.
وتیشی، “ئەگەر لە جۆلەمێرگ ڕێگریمان لە قەییوم بکردایە، قەییوم بۆ شارەوانیی ئیستانبوڵ و شارەوانییە گەورەکانی دیکەی تورکیا دانەدەنرا.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *