قەندیل پرێس
بەنگین رێکانی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی لە بەغدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ئەگەر بێت و شاخەوان عەبدوڵا دەنگی پێویست نەهێنێت بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە موئامەرەی دەزانین و ئەگەری ئەوەش هەیە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بکشێینەوە.
بەنگین رێکانی لە پەیامێکی هەڕەشە ئامێزدا بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد؛ سەرنەکەوتنی کاندیدەکەی پارتی کاریگەری دەبێت لەسەر کۆی رێککەوتنەکانی دیکە و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.
دوێشەو لە پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، هیچ یه‌كێك له رێبوار كه‌ریم، كاندیدی ره‌وتی هه‌ڵوێست و شاخه‌وان عه‌بدوڵا، كاندیدی پارتی نه‌یانتوانی ده‌نگی پێویست بهێنن و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پشویه‌كی بۆ دانیشتنه‌كه راگه‌یاند.
له گه‌ڕی دوه‌مدا رێبوار كه‌ریم ده‌نگه‌كانی زیادیان كرد‌و بەدەستنهێنانی 156 نزیكتر بو له به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كه.، شاخه‌وان عه‌بدوڵای کاندیدی پارتی دیمۆکراتیش 102 دەنگی بەدەستهێنا و هەروەها دەنگی پۆچەڵیش 22دەنگ بوو و به‌وه‌ش دانیشتنه‌كه بۆ هه‌ڵبژاردنەکە چووه گه‌ڕی سێیه‌م، چونکە هەڵبژاردنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێویستی بە (50+1) واتا پێویستی بە دەنگی (166) ئەندام هەیە.
گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەوێتە کاتژمێر 2ـی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ و جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.
قەندیل پرێس