به‌په‌له

ئەمریکا: هێزی زیاتر ڕەوانەی سووریا دەكەین

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەكەمان هێزی زیاتر ڕەوانەی سووریا دەكات، دەشڵێت، زیادبوونی هەڕەشە لەسەر هێزە هەمیشەییەکانی وڵاتەکە لە سووریا بە شێوەیەکی گشتی زیادیکردووە.

پات رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە ڕەوانەکردنی هێزی سەربازی وڵاتەكەیان بۆ سووریا بۆ میدیاکانی ناوخۆی ئەمریكا بەمجۆرە زانیاریی دەخاتەڕوو.

پات رایدەر ڕایگەیاند، وڵاتەكەمان هێزی زیاتر ڕەوانەی سووریا دەكات.

دەشڵێت، زیادبوونی هەڕەشە لەسەر هێزە هەمیشەییەکانی وڵاتەکە لە سووریا بە شێوەیەکی گشتی زیادیکردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، واشنتن نزیکەی دوو هەزار ٩٠٠ سەربازی لە سووریا هەیە، کە ٩٠٠ سەرباز لەوانە هەمیشەیین.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

جەنگی ئێران، کۆمارییەکانی تووشی شکستی مێژوویی کرد، هەموو شتێک لە بارەی هەڵبژاردنه‌كانی نیوه‌خولی  ئەمریکا و شکستی کۆمارییەکان لە قەندیل پرێسەوە بزانە

  قه‌ندیل پرێس: ڕاپۆرتی شیكاری و به‌دواداچوون پێشەکی و چوارچێوەی گشتی هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *