هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، پێویستە دەرفەتێك بدرێت بە ئیدارەی نوێی سوریا بۆ چارەسەركردنی پرسی بوونی هێزی هەسەدە لە سوریا. هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، دەرفەتێك دەدەن بە دیمەشق بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێزە كوردییەكان و چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، ئەگەر ئەوە ڕوونەدات ئەنقەرە ڕێوشوێنی بەرامبەریان دەگرێتەبەر. فیدان …
زیاتر بخوێنەرەوەبەڕێوبەرایەتی خۆسەر داوا دەكات هەموو پێكهاتەكانی سوریا لە قۆناغی گواستنەوەی سیاسیدا بەشداربن
بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان داوای کرد کە ئیدارەی نوێی سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع نوێنەرایەتی هەموو سوریاییەکان بکات. حوسێن عوسمان، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، ئیدارەی نوێی سوریا پێویستە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا بکات لە قۆناغی گواستنەوەی سیاسی و داڕشتنی داهاتووی وڵاتەکەدا. ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد” ئێمه زۆر …
زیاتر بخوێنەرەوەکۆبوونەوەیەکی ئەمریکا و ئەوروپا لە رۆما سەبارەت بە دۆخی سوریا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، كە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەنیازە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا سەبارەت بە دوخی سوریا لە رۆما کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە کە بلینکن لەگەڵ هاوتا ئەوروپیەکانی کۆدەبێتەوە بۆ پشتگیریکردن لە گواستنەوەی سیاسی ئاشتیانە و هەمەلایەنە بە سەركردایەتی سورییەكان. وەزارەتی دەرەوەی …
زیاتر بخوێنەرەوەڕاپۆرتێکی ئەمریکی ئاستەنگەکانی بەردەم دانپێدانانی نێودەوڵەتیی ئیدارەی نوێی سوریا ئاشکرادەکات
گۆڤاری “فۆرین ئەفەیرز”ی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، سەرکردایەتیی نوێ لەسوریا ڕوبەڕوی ئاستەنگی قورسو ئاڵۆز دەبێتەوە بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتیی، بەتایبەتیی لەبەر ڕۆشنایی نەبونی مۆدێل یان ڕێنمایی ڕون بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتێک کە لەلایەن گروپێکەوە بەڕێوەدەبرێت کە بە”تیرۆریست” پۆلێنکراون. گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەکردوە، گەشبینییەکی بەئاگایانەی وڵاتە ڕۆژئاواییەکان هەیە بەرامبەر بەداهاتوی سوریا، بەڵام …
زیاتر بخوێنەرەوەهێزەکانی فەڕەنسا داعشیان لە سوریا بۆردومانكرد
هێزەکانی فەرەنسا لە هێرشێكی ئاسمانیدا دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”یان لە سوریا كردە ئامانج. وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا، سێباستیان لیکۆرنو، ئەمڕۆر سێشەممە ڕایگەیاند، كە رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە جەند شوێنێك لە سوریا داعشیان کردە ئامانج، ئەوەش “ لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانە بۆ گەڕان بەوای ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە و بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاسایش بۆ …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریکا هێزێکی زۆر ڕەوانەی عێراق و سوریا دەکات
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، چەند هۆکارێک لە پشت ئەو جموجۆڵەی بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراقەوە هەیە کە ماوەیەکە زیادیکردووە. ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، “جوڵەی فڕۆکە بارهەڵگرە گەورەکان لە عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق لە دوای 8ی کانونی یەکەمی ئەمساڵەوە بە خێرایی زیاتربووە و لە ماوەی ڕابردوودا گەیشتە لوتکە و ڕۆژانە …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بلینکن، ئەنکەرە ڕێگە نادات هێزە کوردەکانی یەپەگە لە سوریادا بمێننەوه
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گفتوگۆی کرد، سەبارەت بە پێویستی کارکردن لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا بۆ دڵنیابوون لە تەواوبوونی قۆناغی گواستنەوە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بلینکنی ڕایگەیاند، ئەنکەرە ڕێگە نادات هێزە کوردەکانی یەپەگە لە سوریادا بمێننەوە. …
زیاتر بخوێنەرەوەڕاپۆرتێکی ڕوسی: ئەمریکاو ئیسرائیل لەڕێگهی پڕۆژەی کوردییەوە ڕێگە لەدەستکەوتەکانی تورکیا لەسوریا دەگرن
ڕۆژنامەی “ئیزڤێستیا”ی ڕوسیی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بەهەوڵەکانی ئیسرائیلو ئەمریکا بۆئەوەی ڕێگریی بکەن لەوەی سوریا ببێتە بنکەیەکی جێ هەژمونی تورکیا لەناوچەکەدا بڵاوکردوهتەوەو باس لهوهكراوه، ئەمریکا لەڕێگهی گەشەكردنی پڕۆژەی کوردی لەسوریا، ڕێگە نادات تورکیا پڕۆژە ستراتیژییەکانی لەناوچەکەدا بەرەو پێشبەرێت. ڕاپۆرتەکە ئاماژهى بهوهشكردوه، ئەردۆغان پێیوایە کاری لەپێشینەیان بێلایەنکردنی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانەیە کە هەڕەشە لەسنورەکانی …
زیاتر بخوێنەرەوەئیسرائیل سەرچاوە سەرەكییەكانی ئاوی سوریای كۆنترۆڵ كرد
هێزەكانی ئیسرائیل دەستیان بەسەر سەرچاوە گرنگەكانی ئاو و بەنداوەكان گرتووە لە گوندەواری قونەیتەرە و دەرعا لە باشووری سوریا، ئەویش دوای ئەوەی دەستیان بەسەر ناوچەیەكی بەرفراوانی سوریادا گرت، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد. هێزەكانی ئیسرائیل سەرچاوە گرنگەكانی ئاو و بەنداوەكانی لە گوندەواری قونەیتەرە و دەرعا كۆنترۆڵكردووە. مەترسی لەسەر ئاسایشی ئاو لە سوریادا …
زیاتر بخوێنەرەوەبەڕێوبەرایەتی خۆسەر سەبارەت بە ڕووداوەکانی سوریا داوای “هاودەنگیی سورییەكان” دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان سەبارەت بەو رووداوانەی لە چەند ناوچەیەکی سوریا ڕوویانداوە، و دوایینیان دوێنێ بوو لە تەرتوس، رایگەیاند، “ئەوەی ڕوودەدات خزمەت بە بەرژەوەندی سوریا و داهاتووی ئەو وڵاتە ناكات”، و داوای کرد “ پێكهاتەكانی سوریا کۆببنەوە و وڵاتێكی نیشتمانی لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی بنیات بنێن”. …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس