ڕۆژنامەی “ئیزڤێستیا”ی ڕوسیی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بەهەوڵەکانی ئیسرائیلو ئەمریکا بۆئەوەی ڕێگریی بکەن لەوەی سوریا ببێتە بنکەیەکی جێ هەژمونی تورکیا لەناوچەکەدا بڵاوکردوهتەوەو باس لهوهكراوه، ئەمریکا لەڕێگهی گەشەكردنی پڕۆژەی کوردی لەسوریا، ڕێگە نادات تورکیا پڕۆژە ستراتیژییەکانی لەناوچەکەدا بەرەو پێشبەرێت.
ڕاپۆرتەکە ئاماژهى بهوهشكردوه، ئەردۆغان پێیوایە کاری لەپێشینەیان بێلایەنکردنی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانەیە کە هەڕەشە لەسنورەکانی باشوری تورکیا دەکەن، ئەمەش لەلایەن ئەمریکاوە دژایەتیدەکرێت، کە هەوڵدەدات ڕێگریی لەوەبکات سوریا ببێتە خاڵێک بۆ بڵاوبونەوەی هەژمونی تورکیا لەناوچەکەدا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژهەڵاتناس ئەندرێی ئۆنتیکۆڤ بەڕۆژنامەی بۆ “ئیزڤێستیا”ی وتووە، “تورکیاو ئیسرائیل دەستکەوتی تاکتیکی لەسوریا بەدەستدەهێنن، بەوپێیەی ئەنكەرە سەرکەوتووبوە لەچاندنی گروپی لایەنگری لەناوخۆی دیمەشقدا، پێدەچێت قەتەر سود لەم دۆخە وەربگرێت، بەتایبەتی لەگەڵ قسەکردن لەسەر زیندوکردنەوەی پِرۆژەی بۆری غاز کە لەقەتەرەوە بەخاکی سوریاوە تا تورکیاو لەوێشەوە بۆ ئەوروپا درێژدەبێتەوە”.
ئۆنتیکۆڤ ڕونیکردوهتەوە، “دامەزراندنی ناوەندێکی غاز لەتورکیا ڕەهەندێکی ستراتیژیی بۆ ئەم پڕۆژەیە زیاددەکات، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورە بەتورکیا دەبەخشێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕۆیشتنی غاز بۆ ئەوروپا”.
هۆشداریشیداوه لەو مەترسییە ستراتیژییەی کە ئەمریکا بۆسەر تورکیا دروستیدەکات، لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی بۆ پڕۆژەی کوردی کە ئامانج لێی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردییە.
بەوتەی ئەو رۆژهەڵاتناسە روسییە، ئەم پڕۆژەیەی دروستکردنی دەوڵەتی کوردیی کە بەتەواوەتیی لەلایەن ئیسرائیلەوە پاڵپشتیدەکرێت، ئامانج لێی لێدانی گورزێکی بەهێزە لەجیهانی عەرەبییو ئیسلامی.
لەکۆتاییشدا وتویەتی:”توانای تورکیا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم تەحەددایانە بەتێپەڕبونی کات ڕوندەبێتەوە”.
قەندیل پرێس