ئیسرائیل سەرچاوە سەرەكییەكانی ئاوی سوریای كۆنترۆڵ كرد

هێزەكانی ئیسرائیل دەستیان بەسەر سەرچاوە گرنگەكانی ئاو و بەنداوەكان گرتووە لە گوندەواری قونەیتەرە و دەرعا لە باشووری سوریا، ئەویش دوای ئەوەی دەستیان بەسەر ناوچەیەكی بەرفراوانی سوریادا گرت، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد.

هێزەكانی ئیسرائیل سەرچاوە گرنگەكانی ئاو و بەنداوەكانی لە گوندەواری قونەیتەرە و دەرعا كۆنترۆڵكردووە.

مەترسی لەسەر ئاسایشی ئاو لە سوریادا هەیە دوای كۆنترۆڵكردنی سەرچاوە گرنگەكانی ئاو و بەنداوەكانی لە گوندەوری قونەیتەرە و دەرعا، لەلایەن سوپای ئیسڕائیلەوە، هەروەها نزیكن لەوەی كە سەرچاوە ستراتیژییەكانی ئاو لە چیای شێخ كۆنتڕۆڵ بكەن، كە ئاوی زۆربەی ناوچەكانی گوندەواری دیمەشق و دەوروبەری لەسەر ئەو سەرچاوانەیە.

كۆی ژمارەی ئەو خاڵانەی كە ئیسرائیل دروستی كردووە، لە ناوچەكە “لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە، نزیكەی ١٢ خاڵە، ئەمە جگە لە دانانی خاڵی نوێ لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە ناوچەكانی رەوازی و ئوم عەزام و بەنداوی مونزەرە لە گوندەواری قنەیتەرە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ناتانیاهۆ: سوپای ئیسرائیل زنجیرە چیای “عەلی تاهر”ی گرت و پاکی کردەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی زنجیرە چیای “عەلی تاهر”ی لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *