به‌په‌له

ئەرشیفی تاگەکان

هێزی دروزەکانی سووریا: بەرپەرچی هەر دووژمنکارییەک دەدەینەوە

ئەنجوومەنی سەربازیی سوەیدا، کە لە کۆمەڵێک هێزی دروزی سووریا پێکدێت، دەڵێت، رێگە بە هێزەکانی حکومەتی راگوزەری سووریا نادەن بچنە ناوچەکەیان و دەڵێت، “بەوپەڕی هێزەوە وەڵامی هەر دووژمنکارییەکی داهاتوو دەدەینەوە.” راگەیێندراوەکە دوای ئەوە هات کە لە شەڕ و پێکدادانی رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیەدا لەنێوان چەکدارانی دروز و هێزە ئەمنییەکانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئیسرائیل نزیک کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا بۆردوومان دەکات

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر پێگەیەکی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا، ئەوەش دوای ئەوە هات کە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی کرد ئەگەر حکومەتی سووریا دروزەکان نەپارێزێت، دەستوەردان دەکەن. رۆژی هەینی دووی ئایاری 2025، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، “فڕۆکە جەنگییەکان شوێنێکیان لە تەنیشت کۆشکی سەرۆکایەتی بۆردوومان کردووە.” ئیسرائیل هێزە …

زیاتر بخوێنەرەوە

واشنتن پۆست چەند مەرجێکی ئەمریکای بۆ سوککردنی سزاکانی سەر سووریا بڵاوکردەوە

رۆژنامەی واشنتن پۆست لە راپۆرتێکدا داواکاریی ئیدارەی ترەمپ بۆ ئیدارەی نوێی سووریا ئاشکرادەکات، لە بەرامبەر هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکانی لەسەر دیمەشق. رۆژنامە ئەمریکییەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە نووسیویەتی، لەکاتێکدا سەرۆکی ئەمریکا بیر لە کەمکردنەوەی هێزەکانی لە سووریا دەکاتەوە، چەند داواکارییەکیشی گەیاندووە بە حکومەتی راگوزەری سووریا. بەگوێرەی رۆژنامەکە، لە بەرامبەر جێبەجێکردنی …

زیاتر بخوێنەرەوە

بۆیەکەمجار وەزیری دەرەوەی سوریا سەرەدانی ئێراقی کرد

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا، بویەکەمجار وەک بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی نوێ سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع لە بەغدایە، لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبوونەوە و كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا. ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند: سورین لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ عێراق  و هاتووینەتە بەغداد بۆ ئەوەی یەکڕیزیمان لەگەڵ عێراق بپارێزین …

زیاتر بخوێنەرەوە