سوپاسالاری ئیسرائیل سەردانی ئەو ناوچانەی باشوری سوریای کرد کە سوپای وڵاتەکەی دەستیبەسەرداگرتونو هۆشدارییەکی نوێی بۆ ئێرانو گروپەکانی نزیکی لەناوچەکەدا ناردو ڕایگەیاند، سەرجەم لایەنەکانی لەو بەرەیەدان دەکەنە ئامانج. ئەیال زەمیر سوپاسالاری ئیسرائیل، چوە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای وڵاتەکەی لەباشوری سوریاو ڕایگەیاند، هێرشدەکەنەسەر هەر شوێنێک کە ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ئیسرائیل. سوپاسالاری …
زیاتر بخوێنەرەوەپزیشکیان پڕۆژەیاسای هەڵپەساردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم واژۆ کرد
دوای پەسندکردنی لە لایەن پەرلەمان و ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوورەوە، سەرۆککۆماری ئێران بە دەرکردنی بڕیارێک یاسای راگرتنی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم خستە واری جێبەجێکردنەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی تەمموزی 2025، میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە دەرکردنی بڕیارێک فەرمانی بە جێبەجێکردنی یاسای راگرتنی هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی …
زیاتر بخوێنەرەوەبهگوێرهى ستراتیژی نوێی ئەمریکا و ئیسرائیل نابێت هیچ سوپایەکی بەهێز لەنزیکی ئیسرائیل هەبێت
ئەلیف سەباغ شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، ستراتیژی نوێی ئیسرائیل کە بەپاڵپشتی ئەمریکا جێبەجێدەکرێت، هەوڵدەدات سوپاکانی دەوروبەری ئیسرائیل لاواز بکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆئەوەی دەکرێت لەداهاتودا سوپای میسر بکرێتە ئامانج. سەبباغ لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی i24NEWSی ئیسرائیلی ڕایگەیاندوە، “ئەمریکا لەڕێگەی نێردەی خۆیەوە بۆ سوریاو لوبنان، دیدێکی ستراتیژی جێبەجێدەکات کە ئامانج لێی دامەزراندنی …
زیاتر بخوێنەرەوەئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران دەتوانێت لە چەند مانگێکدا دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، ئەگەری زۆرە ئێران بتوانێت لە ماوەی چەند مانگێکدا دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەو زیانانەی بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بەر چەندین دامەزراوەی ئەتۆمیی وڵاتەکە کەوتووە. رۆژی شەممە 28ی حوزەیرانی 2025 رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رەتیکردەوە بەهۆی …
زیاتر بخوێنەرەوەئیسرائیل دوو هێرشی بۆ سەر باشووری لوبنان ئەنجام دا
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی لوبنان، ئەمڕۆ شەمە لە دوو هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل، بۆ سەر باشووری لوبنان سێ کەس کوژران، هاوکات سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە ئەندامێکی حزبوڵای لوبنانیان کردووەتە ئامانج. ئەمڕۆ وەزارەتی تەندرووستی لوبنان لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی كونين، كەسێك گیانی …
زیاتر بخوێنەرەوەجەنگی دوازدە رۆژەی ئێران – ئیسرائیل بە ژمارە
سوپای ئیسرائیل ئاماری جەنگی دوازدە رۆژەی لەگەڵ ئێران بڵاوکردەوە کە نیشانی دەدات: – هێرشی مووشەکە بالیستییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە 12 رۆژدا بووەتە هۆی کوژرانی 28 کەس کە یەکێکیان سەرباز و 27ی دیکەیان سڤیل بوون. – هەر بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانەوە 3 هەزار و 238 کەس بریندار بوون. دۆخی 23 …
زیاتر بخوێنەرەوەئیسرائیل بارەگەیەکی حیزبوڵڵای لە باشووری لوبنان کردە ئامانج
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشێکی کردووەتە سەر بنکەیەکی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان. دەشڵێت، حیزبوڵڵا هەوڵیداوە بنکەیەکی نۆژەن بکاتەوە کە پێشتر وێران کراوە. رۆژی هەینی، 27ـی حوزەیرانی 2025 سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، فڕۆکە جەنگییەکانی هێرشیان کردووەتە سەر “بنکەیەک کە وەک ناوەندێک بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی هێرش …
زیاتر بخوێنەرەوەئیسرائیل: ئەگەر پێویست بکات هێرشدەکەینەوە سەر ئێران
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، هەر کاتێک پێویست بکات بۆ لەنێوبردنی بنکە ئەتۆمی و پڕۆگرامی مووشەکی ئێران، هێرشدەکەنەوە سەر ئەو وڵاتە. دەشڵێت، دەیانویست رێبەری ئێران بکوژن، بەڵام هیچ دەرفەتێکیان بۆ رێکنەکەوت. یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەبارەت بە هەوڵی وڵاتەکەی بۆ کوشتنی عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، “ئەگەر …
زیاتر بخوێنەرەوەئیسرائیل هەڕەشە لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەکات
گوتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل هەڕەشەى توند لە گرووپە چەکدارە عێراقییەکان و دەکات کە ئەو بە “میلیشیا و نزیک لە ئێران” ناویان دەبات و دەڵێت “حەماس، حیزبوڵا، حوسییەکان و میلیشیا عێراقییەکان بریکاری ئێرانن و وەکو ئەڵقەیەکی ئاگر بە دەوروبەرماندا دانراون و یەک بە یەک لەناویاندەبەین”. دەیڤید مێنسەر، گوتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی …
زیاتر بخوێنەرەوەمیدیای ئێران کوژرانی 3 زانای دیکەی ئەتۆمی راگەیاند؛ ‘تاوەکو ئێستا 9 زانای ئەتۆمی کوژراون’
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێرشەکانی رۆژی هەینی بۆ سەر ئێران بوونەتە هۆی کوژرانی 9 زانای دیاری ئەتۆمیی ئەو وڵاتە. رۆژی شەممە، 14ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی: “لە هێرشەکانی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، 9 زانای باڵا و شارەزا کە پەرەیان بە بەرنامەی چەکی ئەتۆمیی رژێمی ئێران دەدا، لەنێوبران”. میدیای فەرمی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس